توێژەران لە توێژینەوەیەكی نوێدا بەوە گەیشتوون، بەكارهێنانی زۆری تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، كاریگەریی زۆری لەسەر تەندروستیی دەروونی هەیە، بۆیە توێژەران لە توێژینەوەكەیاندا ئەوەیان ئاشكرا كردووە كە دووركەوتنەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بۆ ماوەی یەك هەفتە، دۆخی دەروونیی بەركارهێنەران زۆرباشتر دەبێت.
پێگەی "ئیلاف" ئەمڕۆ پێنجشەم 27ی تشرینی دووەم، ئەو توێژینەوەیەی بڵاو كردووەتەوە كە توێژەران پێیان وایە بە دووركەوتنەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، لە ماوەی یەك هەفتەدا دۆخی دەروونیی بەركارهێنەران بەرەو باشتر دەچێت. توێژینەوەكەیش زیاتر لەسەر گەنجانی 18 تا 24 ساڵ كراوە، چونكە ئەو توێژە زیاتر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەكار دێنن وەك فەیسبووك، ئینستەگرام، سناپ چات، تیتك تۆك و ئێكس.
توێژەران پێیان وایە زۆر بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، ئاستی دڵەڕاوكێ و خەمۆكی و خراپبوونی خەوتن زیاتر دەكات، بەوەیش بەكارهێنەران تووشی نەخۆشیی دەروونی دەبن، بۆیە بەوە گەیشتوون كە دووركەوتنەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بۆ ماوەیەك یەك هەفتە و زیاتر، كاریگەریی ئەرێنی دەبێت و بەكارهێنەر لە دۆخی خراپی دەروونی باشتر دەكات.
توێژەران لەو توێژینەوەیە 295 كەسیان بە نموونە وەرگرتووە و دوای پشكنین لەسەریان، بۆ ماوەی دوو هەفتە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دوور كەوتوونەتەوە، هەر لە هەفتەی یەكەمدا دەركەوتووە دۆخی دەروونییان زۆرباشتر بووە. واتە لە ژەهری تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان رزگاریان بووە. بە روونی دەركەوتووە كە پێشتر كێشەی دڵەڕاوكێ و خەمۆكییان هەبووە و بە دووركەوتنەوە لەو تۆڕە، بەشێوەیەكی بەرچاو باشتر بوون.
توێژینەوەكە ئاماژەی بەوە داوە كە تەواوی ئەوانەی زێدەڕۆیی لە بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەكەن، دۆخی دەروونییان ناجێگیر دەبێت، بەڵام بە دووركەوتنەوە لەو تۆڕە، دۆخیان ئاسایی دەبێتەوە و لە ئالوودەبوون دوور كەونەوە.
ئیلاف
https://elaph.com/Web/health-science/2025/11/1582682.html
وشە- وشیار ئەحمەد ئەسوەد