تا چه‌ند پێویستیتان به چه‌ندایه‌تیی خواردنه‌وه‌ی ئاو هه‌یه، له‌وه‌یش زیاتر پێویستیتان به‌وه هه‌یه له چ كاتێكدا گرنگه ئاو بخۆنه‌وه، چونكه خواردنه‌وه‌ی ئاو پێوه‌ندیی به ئاره‌زووی خواردن هه‌یه و وزه‌ی زیاتر به جه‌سته ده‌به‌خشێت، سه‌رئێشه كه‌م ده‌كاته‌وه چه‌وریش ده‌سووتێنێت، بۆیه كاتی خواردنه‌وه‌ی ئاو گرنگه ده‌بێ بایه‌خی پێ بدرێت.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ دووشه‌م یه‌كی كانوونی یه‌كه‌م، زانیارییه‌كانی له پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیی WebMD وه‌رگرتووه و له‌باره‌ی كاته‌كانی خواردنه‌وه‌ی ئاو بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كاتێك مرۆڤ برسی یان تینووی ده‌بێت، ئامۆژگاری ده‌كرێ كووپێك ئاو بخواته‌وه، دوای ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك ئه‌وجا خواردن بخوات. چونكه له هه‌موو كاتێكدا جه‌سته پێویستیی به ته‌ڕی هه‌یه و ئه‌ویش به ئاو ده‌كرێت.
كاتێكیش له خه‌و هه‌ڵده‌ستن، باشترین كاته بۆ خواردنه‌وه‌ی كووپێك ئاو، چونكه به درێژایی شه‌و جه‌سته به‌بێ شله‌مه‌نیی ماوه‌ته‌وه، له‌وه‌یش باشتر ئه‌و ئاوه به پارچه‌یه‌ك لیمۆ بخورێته‌وه كه ڤیتامینی "سی" و پۆتاسیۆم و دژه‌ئۆكسید له‌خۆ ده‌گرێت. كاتێكیش جه‌سته تووشی ئاره‌قكردن ده‌بێته‌وه، به‌تایبه‌تی له دوای راهێنانی وه‌رزشی یان رۆژه‌كه گه‌رم بێت، به خواردنه‌وه‌ی ئاو ده‌توانن وشكیی جه‌سته قه‌ره‌بوو بكه‌نه‌وه و ماسولكه‌كانیش له ماندوویه‌تی رزگار بكه‌ن.
له كاتی راهێنانیشدا پسپۆران ئامۆژگاریی ئه‌وه ده‌كه‌ن به‌رله راهێنان، دوو تا سێ كووپ ئاو بخۆنه‌وه، هه‌روه‌ها له كاتی راهێناندا له ماوه‌ی 10 تا 15 خوله‌ك كووپێك ئاو بخۆنه‌وه، دوای راهێنانیش دوو تا چوار كووپ ئاتو بخۆنه‌وه، هه‌موو ئه‌وانه به‌و مه‌به‌سته‌ی قه‌ره‌بووی ئه‌و ئاوه بكرێته‌وه كه له ده‌ستان داوه و ماسولكه‌كانیش به‌هێزتر بن.
باس له‌وه ده‌كرێ كه له كاتی سكچووندا یان تا و ئاره‌قكردنه‌وه، بۆ قه‌ره‌بووی ئه‌و ئاوه‌ی له جه‌سته‌دا له ده‌ست چووه، پێویسته ئاو بخۆنه‌وه و جه‌سته له وشكی رزگار بكه‌ن. بۆ ئافره‌تایش له كاتی سوڕی مانگانه پێویسته به‌رده‌وام ئاو بخۆنه‌وه، جیا له قه‌ره‌بووی ئه‌و ئاوه‌ی له جه‌سته ده‌رده‌چێت، هاوكات كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئازاره‌كانیشی ده‌بێت. كاتێكیش هه‌ست به ماندوویی یان دابه‌زینی وزه ده‌كرێت، باشتره له‌بری خواردنه‌وه‌ی قاوه، ئاو بخورێته‌وه به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ لیمۆ بێت، جیا له‌وه‌ی جه‌سته به ته‌ڕی ده‌مێنێته‌وه، له‌گه‌ڵیدا سه‌رنج و بیره‌وه‌ری باشتر ده‌بێت.
دواتریش باس له وشكیی جه‌سته ده‌كرێ كه زۆرجار ده‌بێته هۆی سه‌رئێشه، چونكه كه‌میی ئاو له جه‌سته مرۆڤ تووشی ئازار ده‌كات، بۆیه زۆر گرنگه له‌و كاته‌دا ئاو بخورێته‌وه. هه‌روه‌ها به‌ر له خواردنی ژه‌مه‌كان پێش نیو سه‌عات، كووپێك ئاو بخورێته‌وه، ئه‌وه‌یش هۆكاره بۆ دابه‌زینی كێش و كه‌مكردنه‌وه‌ی خۆراك.