ره‌نگه ته‌واوی ڤیتامینه‌كان و به‌شێك له خۆراكه‌كان له شه‌ودا رێگه‌یه‌كی ئاسان بێت بۆ خواردنیان، به‌ڵام بۆ خه‌وتن به‌شێك له خۆراكه‌كان مه‌رج نییه سوودمه‌ند بن و ره‌نگه جۆری خه‌وتنه‌كه تووشی كێشه و ئاڵۆزی بكه‌ن، بۆیه باشتره به‌رله خه‌وتن له هه‌ندێك ڤیتامین دوور بكه‌ونه‌وه تا بتوانن خه‌وێكی ئاسووده بخه‌ون.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ سێشه‌م دووی كانوونی یه‌كه‌م، هه‌واڵه‌كه‌ی له پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنییGood Housekeeping وه‌رگرتووه كه پسپۆرانی بواری خۆراك قسه‌یان بۆ كردووه. باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ڤیتامینه‌كانی "بی" و "بی12"، رۆڵیان هه‌یه له به‌رهه‌مهێنانی وزه و ئه‌ركه‌كانی مێشك، بۆیه باشتره له سه‌ره‌تای رۆژدا بایه‌خ به‌و خواردنی ئه‌و ڤیتامینانه بدرێت، نه‌ك له شه‌و و به‌رله خه‌وتن.
ئاماژه به كالسیۆمیش ده‌ده‌ن كه به‌رله خه‌وتن، كێشه بۆ خه‌و دروست ده‌كات و ئاڵۆزی ده‌كات و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌ڵمژینی مه‌گنسیۆم دروست ده‌كات كه مه‌گنسیۆم یارمه‌تی خه‌وتن ده‌دات، بۆیه ئه‌وه‌یش گرنگه له كاتی شه‌و و به‌رله خه‌وتن، خۆتان له كالسیۆم دوور بخه‌نه‌وه.
وێڕای ئه‌وه‌ی زۆر خۆراك هه‌ن به‌رله خه‌وتن باشتره نه‌خورێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا پسپۆرانی ئامۆژگاری ئه‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌ندێك خۆراكیش هه‌ن بۆ خه‌وتن كاریگه‌ریی ئه‌رێنییان هه‌یه، نموونه‌یان مه‌گنسیۆمه كه هاوكاره بۆ خه‌وی ئاسووده.
توێژینه‌وه‌یه‌ك كه ساڵی 2024 ئه‌نجام دراوه و ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، دوو سه‌عات به‌رله خه‌وتن باشتره پێكهاته‌كانی مه‌گنسیۆم بخورێ كه بۆ خه‌وتن زۆرباشه و هاوكات وزه ده‌به‌خشێت و بۆ رۆژی دواتر رۆڵی بۆ چالاكییه‌كان ده‌بێت، بۆیه گرنگه ئافره‌ت رۆژانه 270 ملیگرام پێكهاته‌كانی مه‌گنسیۆم بخوات و بۆ پیاوانیش 300 ملیگرام.
له هه‌مان توێژینه‌وه‌دا باس له‌وه كراوه كه ڤیتامین "سی" بۆ خوێن زۆرباشه و ده‌بێته هۆی خه‌وی ئاسووده. بۆیه ده‌گوترێ ئه‌گه‌ر رۆژانه 132 تا 191 میلیگرام ڤیتامینی "سی" به‌كار بهێنرێت، وا ده‌كات خه‌وتن زۆر ئاسووده بێت.