كه‌م نین ئه‌وانه‌ی له خواردندا خوێی زۆر به‌كار دێنن، ئه‌ویش مه‌ترسیی خۆی هه‌یه و به‌تایبه‌تی رۆڵی له به‌رزكردنه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن هه‌یه، دواتریش ئه‌گه‌ری زۆره كه‌سه‌كه تووشی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ بێت و پاشان جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشك. بۆیه پێگه‌یه‌كی ته‌ندروستی و زانستی له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی خوێ، ئامۆژگاری ده‌كات و هه‌ندێك رێگه ده‌خاته‌ڕوو كه مرۆڤ ده‌توانێ به‌هۆیانه‌وه خوێ له خواردنه‌كانی كه‌متر بكاته‌وه.
به‌شی ته‌ندروستیی پێگه‌ی
"شه‌رق ئه‌وسه‌ت"، رۆشنایی خستووه‌ته سه‌ر مه‌ترسییه‌كانی خوێ و هه‌واڵه‌كه‌ی له به‌شی ته‌ندروستیی پێگه‌ی "ڤێری وێڵ هێڵس" وه‌رگرتووه، ستیڤانی جۆنسن كه پسپۆری بواری خۆراكه و قسه‌ی بۆ پێگه‌كه كردووه، باس له مه‌ترسییه‌كانی خوێ ده‌كات و رۆشنایی ده‌خاته سه‌ر هه‌ندێك رێگه كه مرۆڤ ده‌توانێ رێژه‌ی خوێ له خواردنه‌كانی كه‌متر بكاته‌وه، ئه‌ویش زۆر گرنگه بۆ ته‌ندروستییه‌كی باشتر.
ئه‌و پزیشكه باس له‌وه ده‌كات كه كه‌سه‌كه خۆی ده‌زانێ تا چه‌ند رێژه‌ی خوێ له خواردنه‌كانی به‌كار دێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و رێژه‌یه كه‌متر بكاته‌وه، وردكراوه‌ی سیر و بیبه‌ری تیژ و میوه ترشه‌كانی وه‌ك لیمۆ بخاته ناو خواردنه‌كه‌ی، هه‌موو ئه‌وانه وا ده‌كه‌ن تامی خواردنه‌كه‌ی تێكنه‌چێت و هاوكات خوێیه‌كه‌یشی كه‌متر تێبكات.
زۆر خۆراك هه‌ن به‌تایبه‌تی خۆراكی قوتووبه‌ند خوێی زۆریان تێدایه، به‌تایبه‌تی ئه‌و قوتووبه‌ندانه‌ی زیاتر خۆراكی شله‌مه‌نی و شۆربا و هه‌ندێك گۆشت و هه‌ندێك له خۆراكه سووركراوه‌كانی وه‌ك په‌تاته، خوێی زیاتریان تێدایه، بۆیه باشترین رێگه دووركه‌وتنه‌وه‌یه له‌و جۆره خۆراكانه. یان به‌لای كه‌مه‌وه خواردنیان كه‌متر بكرێنه‌وه.
هاوكات ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، هه‌رچی پێتان ده‌كرێ ئه‌و خۆراكانه بۆ خواردن هه‌ڵبژێرن كه كه‌مترین سۆدیۆمیان تێدایه، وه‌ك میوه‌ی تازه و دانه‌وێڵه و هه‌ندێك گۆشتی سروشتی، هه‌موو ئه‌و جۆره خۆراكانه خوێیان ناوێ یان هه‌ندێكیان كه‌مترین خوێ له‌خۆ ده‌گرن. ئه‌وه‌یش وا ده‌كات كه‌مترین خوێ بچێته ناو جه‌سته و خوێنتان.
دواتریش ئه‌و پزیشكه ئامۆژگاری ده‌كات و ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ سیستمێكی خۆراكیی ته‌ندروست به‌كار بێنن كه كه‌مترین سۆدیۆمیان تێدا بێت، هه‌وڵ بده‌ن خۆتان له‌و خۆراكانه دوور بكه‌نه‌وه كه سۆدیۆمی زۆر له‌خۆ ده‌گرن. نموونه‌یان گۆشتی سوور و ماسیی قوتوو، زۆربه‌ی ئه‌و په‌نیرانه‌ی خوێچێژ كراون، هه‌روه‌ها بسكیتی سوێر و په‌تاته‌ی سووركراوه و هه‌ر خۆراكێكی سوێر.