بەرزیی پەستانی خوێن یەكێكە لە نەخۆشییە بێدەنگ و درێژخایەنەكان، توێژینەوە و شارەزایانی تەندروستی بە بەردەوام وریایی لەبارەیەوە دەدەن بەوەی هۆكارێكی سەرەكییە بۆ سەكتەی دڵ و مێشك، بەرزیی پەستانی خوێن لە تەمەنی 30 ساڵی ئەگەر كەمیش بێت، كار لە دڵ دەكات، بۆیە كۆنترۆڵكردنی پێویستە.
توێژینەوەیەكی نوێی بەریتانی دەری دەخات كە بەرزیی پەستانی خوێن لە تەمەنی سییەكان، ئەگەر كەمیش بێت، مەترسیی تووشبوون بە نۆرەی دڵ و سەكتەی مێشك لە قۆناغەكانی داهاتووی ژیان زیاتر دەكات، لە توێژینەوەكە كە زیاتر 450 كەسی گرتەوە، دەركەوتووە كە بەرزیی پەستانی خوێن لە تەمەنی 30 ساڵی و بەسەرەوە، دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی گەیشتنی خوێن بۆ دڵ و ئەوەش بە نەرێنی كار لە دڵ دەكات.
لە راپۆرتێكی رۆژنامەی "ئیندیپیبَندنت"ی بەریتانی هاتووە، توێژینەوەكەی دەری دەخات كە تەنانەت پەستانی ئاسایی خوێن ئەگەر تۆزێك بەرز بێت، یان خێرا بەرز دەبێت، بەتێپەڕبوونی كات زیان بە دڵ دەگەیەنێت، د. گابی كاپتۆر توێژەر دەڵێت، بەرزیی كەم و بەردەوامی پەستانی خوێن لە قۆناغی پێگەیشتن، ئەگەر خوێندنەوەكە ئاسایی بێت، بەڵام تۆزێك بەرز بوو، بە نهێنی زیان بە دڵ دەگەیەنێت، تەنانەت بەر لە دەركەوتنی نیشانەكانی بە ماوەیەكی دوورودرێژ، بۆیە كۆنترۆڵكردنی پەستانی خوێن لە زووەوە تا تەواوی ژیان، باشترین شتە بۆ تەندروستی دڵ، بەتایبەتی لەگەڵ چوونە ناو تەمەنەوە.