بە چنگێك فستق سوودانی خۆت لە خەڵەفان بپارێزە

:: PM:06:11:03/12/2025 ‌

خەڵەفان لەوانەش ئەلزەهایمەر، یەكێكە لە كێشە گەورەكانی مرۆڤایەتی لەو سەردەمە و تا دێت ژمارەی تووشبوون زیاتر دەبێت و تەمەنی تووشبوون كەم دەبێتەوە، تا ئێستە چارەسەری بنبڕی نییە، توێژینەوەیەكی نوێ باسی ئەوە دەكات خواردنی رۆژانەی 80 دانە فستق سوودانی كاریگەریی گەورەی لەسەر تەندروستیی مێشك هەیە و مرۆڤ لە خەڵەفان دەپارێزێت. 

شارەزایانی تەندروستی لە زانكۆی ماسترێخت ئاماژە دەكەن كە خواردنی رێكوپێكی فستق سوودانی سوێرنەكراو بۆ ماوەی چوار مانگ، توانای مێشك لە رووی هۆشیاری و گەیشتنی خوێن بۆ بەشەكانی مێشك زیاتر دەكات، توێژینەوەكە لەسەر 31 بەشدار كە ناوەندی تەمەنیان 67 ساڵ بوو كرا و هەندێكیان رۆژانە بڕی 60 گرام فستق سوودانیان بۆ ماوەی 16 هەفتە خوارد. 

دوای هەڵسەنگاندنی فەرمانی لوولەكانی خوێن لە مێشك و توانای یادەوەریان، دەركەوت لەوانەی خواردوویانە رێژەی گەیشتنی خوێن بۆ مێشكیان بە رێژەی 3.6% زیادی كردووە، توانای یادەوریشیان بە رێژەی 5.8% بەرز بووەتەوە، جیا لە زیادبوونی قەبارەی ناوچەی خۆڵەمێشی لە مێشك بە رێژەی 4.5% و دابەزینی پەستانی خوێن.  

پیتەر جۆریس مامۆستا و بەشدار لە توێژینەوەكە دەڵێت، قەبارەی گەیشتنی خوێن بۆ مێشك ئاماژەیەكی گرنگە بۆ ئاستی فەرمانی لوولەكانی خوێن، واتە گەیشتنی ئۆكسجین و مادەی خۆراكی پێویست بۆ تەندروستیی مێشك، توێژەران دووپاتیان كردەوە كە رەنگە ئەو ئەنجامانە بۆ بەتەمەنداچووەكان گرنگ بێت، بەهۆی ئەوەی لوولەكانی خوێنی مێشكیان لاواز دەبێت و مەترسیی تووشبوونیان بە خەڵەفان زیاتر دەبێت.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل