سه‌ندیكانی ده‌رمانسازانی عێراق بڵاوی كرده‌وه، ده‌رمانسازێكی عێراقی له ئه‌مه‌ریكا، توانیویه‌تی په‌ره به جۆره به‌رهه‌مێكی ده‌رمانیی دژه شێرپه‌نجه بدات و به فه‌رمی تۆماری بكات.
ئه‌و ده‌رمانسازه عێراقییه ناوی جه‌بار فه‌ره‌جه و به هاوكاریی یه‌كێك له كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكا، توانیویه‌تی فۆمولاسیۆنی ده‌رمانێكی نوێی دژه شێرپه‌نجه په‌ره پێ بدات و به فه‌رمی تۆماری بكات.
كۆمیته‌ی زانستیی سه‌ندیكای ده‌رمانسازانی عێراق پیرۆزبایی له‌و سه‌ركه‌وتنه كردووه، رای گه‌یاندووه ئه‌و هه‌نگاوه‌ی جه‌بار وایكردووه، پزیشكان باشتر بتوانن یارمه‌تیی نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه بده‌ن و له چاره‌سه‌ریی ئه‌و نه‌خۆشییه هاوكارییان بكه‌ن.
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و ده‌رمانه نوێیه ئه‌وه‌یه، كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی وه‌ك هه‌ڵوه‌رینی قژ و حاڵه‌ته‌كانی رشانه‌وه بۆ كه‌متری ساست كه‌م بكاته‌وه، جگه له‌مه ده‌رزییه‌كه له ماسولكه ده‌درێ و مانگانه به‌كار ده‌هێنرێت، ئه‌مه‌ش ئاسانكارییه‌كی زۆر بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌یه ده‌رمانه‌كه وه‌رده‌گرن.
ده‌رمانه‌كه له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی ده‌رمان و خۆراكی ئه‌مه‌ریكا كه به FDA ناسراوه تۆمار كراوه، له نه‌خۆشخانه و ناوه‌نده چاره‌سه‌رییه‌كان به‌كار ده‌هێنرێت.
ده‌رمانه‌كه له ژێر ناوی FUlVESTRANT FORMULATION له لیستی داهێنانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا تۆمار كراوه.