به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌وه گه‌یشتووه، ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی له ژیانی سۆزداریدا دڵخۆشن، زۆر ده‌گمه‌ن تووشی قه‌ڵه‌وی ده‌بن، ئه‌ویش پێوه‌ندیی هه‌یه له نێوان مێشك و گه‌ده و رێخۆڵه‌كان و ئه‌وانه كه‌متر برسی ده‌بن و خۆراك ده‌خۆن.
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیی
"شه‌رق ئه‌وسه‌ت" كه هه‌واڵه‌كه‌ی له گۆڤاری "نیوزویك" وه‌رگرتووه و توێژه‌رانی توێژینه‌وه‌كه دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه، هاوسه‌ره دڵخۆشه‌كان كه له ڕووی سۆزدارییه‌وه پێكه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه، زۆر كه‌متر بیر له خۆراك ده‌كه‌نه‌وه و كه‌متر خواردن ده‌خۆن، بۆیه زۆر ئه‌سته‌مه تووشی قه‌ڵه‌وی بن، ئه‌وه‌یش پێوه‌ندیی هه‌یه له نێوان مێشك و گه‌ده و ریخۆڵه‌كان.
توێژه‌ران بۆ توێژینه‌وه‌كه‌یان، پشتیان به 100 كه‌س به‌ستووه كه له حاڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیی جۆراوجۆردان، وه‌ك جۆری جه‌سته، ته‌مه‌ن، ره‌گه‌ز، سیستمی خۆراك، دۆخی دارایی و توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر كردوون، له ئه‌نجامدا به‌وه گه‌یشتوون كه رۆڵی سۆزداری له نێوان هاوسه‌ران، پێوه‌ندیی راسته‌وخۆی نێوان مێشك و گه‌ده و ریخۆڵه‌كان هه‌یه و هاوسه‌ره دڵخۆشه‌كان، زۆر كه‌متر بایه‌خ به خۆراك ده‌ده‌ن و كه‌متر خواردن ده‌خۆن، بۆیه زۆر كه‌متر جه‌سته‌یان قه‌ڵه‌و ده‌بێت.
له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه، ئاستی ئۆكسیتۆسین كه "هۆڕمۆنی خۆشه‌ویستی"یه، له‌لای ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی سۆزدارییان به‌رانبه‌ر به یه‌كتر زۆر به‌هێزه به‌رزه، به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی هاوسه‌رگیرییان نه‌كردووه، چونكه ماده‌ی ئۆكسیتۆسین وا ده‌كات ئاره‌زوو بۆ خواردن كه‌متر ببێته‌وه.
ئه‌ربانا چێرچ كه پزیشكه و پسپۆری بواری مێشك له ده‌زگه‌ی ته‌ندروستیی زانكۆی كالیفۆرنیا له لۆس ئه‌نجیلۆسه و نووسه‌ری توێژینه‌وه‌كه‌یه، ئه‌و دووپاتی ده‌كاته‌وه، ته‌واوی ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی دڵخۆشن و سۆزداریی زۆریان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا هه‌یه، ئه‌و سۆزه وا ده‌كات مه‌ترسیی قه‌ڵه‌وییان له‌سه‌ر نه‌بێت، چونكه زۆر كه‌متر ئاره‌زوویان بۆ خواردن ده‌چێت.
ئه‌وه‌شی گوت كه هۆڕمۆنی ئۆكسیتۆسین، وه‌ك مایسترۆیه‌كه و موزیكی سیمفۆنیایه‌ك ده‌ژه‌نێت له نێوان مێشك و گه‌ده و ریخۆڵه، بۆیه له‌وه‌دا مێشك به‌ره‌نگاریی زۆری خواردن ده‌بێته‌وه، دواتریش كاریگه‌رییه‌كه‌ی له‌سه‌ر ته‌ندروستی ده‌بێت و هاوسه‌ره سۆزداره‌كان له قه‌ڵه‌وی دوور ده‌كه‌ونه‌وه.