ئه‌وه زانراوه كه خۆراك له دره‌نگی شه‌و و به‌ر له خه‌وتن بۆ ته‌ندروستی باش نییه، ته‌نانه‌ت بۆ میوه‌كانیش، به‌ڵام وه‌ك پسپۆرانی بواری خۆراك دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌یان بۆ پرته‌قاڵ پێچه‌وانه‌یه، چونكه خواردنی پرته‌قاڵێك به‌رله خه‌وتن، سوودی زۆری بۆ جه‌سته و ته‌ندروستی هه‌یه، ته‌نیا بۆ ئه‌وانه نه‌بێت كه هه‌سته‌وه‌رییان به‌و میوه‌یه هه‌یه یان نه‌خۆشیی شه‌كره‌یان هه‌یه.
به‌شی ته‌ندروستی و زانستی پێگه‌ی
"شه‌رق ئه‌وسه‌ت"، هه‌واڵێكی له‌وباره‌یه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه كه پسپۆران بواری خۆراك زانیارییه‌كانیان له‌باره‌ی خواردنی پرته‌قاڵ به‌ر له خه‌وتن خستووه‌ته‌ڕوو. باس له‌وه ده‌كه‌ن كه بۆ كه‌سانی ئاسایی له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه، خواردنی پرته‌قاڵێك به‌ر له خه‌وتن، سوودی زۆری هه‌یه به‌تایبه‌تی بۆ خه‌وێكی ئاسووده و قووڵ، ڤیتامینی "سی" و ئه‌و ریشاڵه و ئاوه‌ی له‌و میوه‌یه هه‌یه، سوودی زۆری بۆ هه‌رس و پێستی رووخسار هه‌یه، جیا له مانه‌وه‌ی جه‌سته به ته‌ڕی له درێژایی شه‌ودا.
خواردنی پرته‌قاڵێك به‌ر له خه‌وتن، دڵه‌ڕاوكێتان ناهێڵێ و ئاستی كۆرتیزۆڵ داده‌به‌زێنێت، ئه‌وه‌یش وا ده‌كات جه‌سته و مێشك ئارام بن به‌تایبه‌تی به‌ر له خه‌وتن، هه‌روه‌ها شیرینیی ئه‌و میوه‌یه و بۆنه خۆشه‌كه‌ی، هه‌ستی مرۆڤ ئارام ده‌كات و رۆڵی هه‌یه بۆ خه‌وێكی قووڵ و هێمن. چونكه 85%ی پرته‌قاڵ له ئاو پێكدێت، ئه‌وه‌یش رۆڵی هه‌یه تا به‌یانی جه‌سته له وشكبوون دوور بكه‌وێته‌وه و هه‌روه‌ها ده‌میش له كاتی خه‌ودا وشك نه‌بێت.
ئه‌و ریشاڵه‌ی له پرته‌قاڵدا هه‌یه و خۆراك بۆ جه‌سته ده‌گه‌یه‌نێت، وا ده‌كات به درێژایی شه‌و مرۆڤ له قه‌بزی و هه‌وای ناوسك دوور بكه‌وێته‌وه، جیا له‌وه‌ی پارێزگاری له ته‌ندروستیی ریخوڵه‌كانیش ده‌كات. كاتێكیش مرۆڤ له دره‌نگی شه‌ودا هه‌ست به برسێتی ده‌كات، ده‌توانێ به پرته‌قاڵێك خۆی تێر بكات بێ ئه‌وه‌ی زیان به ته‌ندروستیی بگه‌یه‌نێت. هه‌روه‌ها پرته‌قاڵ دژه‌ئۆكسیدی تێدایه و یارمه‌تیی ره‌گه‌زه خۆراكییه‌كان ده‌دات بۆ پارێزگاری له شانه‌كان له ماندووبوون و تێكچوون.
پسپۆران باس له‌وه ده‌كه‌ن كه پۆتاسیۆم كه له پرته‌قاڵدا هه‌یه، وا ده‌كات له كاتی خه‌وتنیشدا لێدانی دڵ و پاڵه‌په‌ستۆی خوێن رێكبخات و هاوسه‌نگی بكات. ئه‌و خۆراكانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به پۆتاسیۆم، ریتمی دڵیش رێكده‌خه‌ن، جیا له‌وه‌ی میوه‌یه‌كی قورس نییه و بۆ هه‌رس زۆر به‌سووده.
دواتریش ده‌ڵێن كاتێك له شه‌ودا پرته‌قاڵ ده‌خۆن، سوودی زۆری بۆ ئه‌وه‌یه كاتێك به‌یانی له خه‌و هه‌ڵده‌ستن، هه‌ست به وزه‌یه‌كی باش ده‌كه‌ن. بۆیه پرته‌قاڵ یارمه‌تیی ترشه‌ڵۆكی فۆلیك ده‌كات بۆ ته‌ندروستیی شانه‌كان.