كاتێك باس له ته‌ندروستیی چاوه‌كان ده‌كرێت، زیاتر سه‌رنجه‌كان ده‌چنه سه‌ر ڤیتامینی "ئه‌ی" و ترشه‌ڵۆكی ئۆمیگا3، به‌ڵام له توێژینه‌وه‌كانی ئه‌كادیمیی ئه‌مه‌ریكی بۆ ته‌ندروستیی چاودا توێژه‌ران به‌وه گه‌یشتوون، ڤیتامینی "ئی" رۆڵێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بینێت له‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستیی چاو ناهێڵێت، ئه‌وه بۆ به‌ساڵاچووانیش به‌هه‌مانشێوه‌یه. بۆیه ئاماژه به‌و خۆراكانه ده‌كرێ كه به خواردنیان تاهه‌تایه چاوه‌كانتان به‌هێز ده‌كه‌ن.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 14ی كانوونی یه‌كه‌م، زانیارییه‌كانی له‌و توێژینه‌وانه وه‌رگرتووه كه له ئه‌مه‌ریكا كراون و پێگه‌ی "تایمز ئۆف ئیندیا" بڵاوی كردووه‌ته‌وه. باس له ڤیتامینی "ئی" ده‌كرێ كه تا چه‌ند رۆڵی بۆ به‌هێزكردنی چاوه‌كان هه‌یه، چونكه وا ده‌كات زیان به چاوه‌كان نه‌گات تا قۆناغی پیربوون، بۆیه توێژه‌ران ئاماژه به‌و خۆراكانه ده‌ده‌ن كه به ڤیتامین "ئی" ده‌وڵه‌مه‌ندن و زۆر گرنگه له پێناو به‌هێزبوونی به‌رده‌وامی چاوه‌كانتان، بایه‌خ به خواردنیان بده‌ن.
له‌و خۆراكانه‌ی به ڤیتامین "ئی" ده‌وڵه‌مه‌ندن، باس له باده‌م ده‌كرێت كه رۆژانه چه‌ند ده‌نكێكی باده‌م بخورێت، زۆر به‌جێیه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و ڤیتامینه، چونكه باده‌م چه‌ندان هه‌زاران تۆكۆفیرۆل له‌خۆ ده‌گرێت كه وا ده‌كات ڤیتامینی "ئی" له جه‌سته‌دا چالاك بێت، هاوكات رێگه به ماندووبوونی ئۆكسیدی له تۆڕی چاوه‌كان نادات، ناوكی گوڵه‌به‌ڕۆژه‌یش له 30 گرامیدا، حه‌وت میلیگرام ڤیتامین "ئی"ی تێدایه، ئه‌ویش وا ده‌كات ئۆكسجین و ره‌گه‌زه خۆراكییه‌كان بگه‌یه‌ننه تۆڕه‌كانی چاو.
هه‌روه‌ها سپێناخ به‌هه‌مانشێوه ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین "ئی" و لۆتین، ئه‌وانه‌یش هۆكارن به‌وه‌ی تیشكی سه‌رووی وه‌نه‌وشه‌یی به چاوه‌كان نه‌گات و تیشكی شین كه له شاشه‌كانه‌وه ده‌رده‌چێت، به‌هه‌مانشێوه زیان به چاوه‌كان نه‌گات، بۆیه سپێناخ و زه‌یتی زه‌یتوون، ده‌توانن ئه‌و ڤیتامینه وه‌ربگرن. ئه‌فۆگادۆیش ده‌وڵه‌مه‌نده به چه‌وریی ته‌ندروست و ڤیتامین "ئی"، ئه‌ویش ره‌گه‌زه خۆراكییه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت و ده‌توانێ پارێزگاری له به‌هێزیی چاوه‌كان بكات.
بوندوق كه یه‌ك له چه‌ره‌زاته‌كانه، ده‌وڵه‌مه‌ندترین چه‌ره‌زاته بۆ ڤیتامین "ئی"، بۆ یه‌ك ده‌نگ بوندوق چوار میلیگرامی ئه‌و ڤیتامینه له‌خۆ ده‌گرێت، ئه‌وه‌یش وا ده‌كات كێشه بۆ چاوه‌كان دروست نه‌كات هه‌تا ته‌مه‌نیش هه‌ڵبكشێت، هاوكات شانه‌كانی چاو به‌هێز ده‌كات و هه‌وكردنیش بۆ چاوه‌كان ناهێڵێت.
دواتریش باس له بیبه‌ری سووری شیرین ده‌كرێت كه رێژه‌یه‌كی زۆری ڤیتامین "سی" له خۆ ده‌گرێت، له‌گه‌ڵیدا به‌هه‌مانشێوه ڤیتامین "ئی" له‌و بیبه‌ره زۆره، هه‌ردوو ڤیتامینه‌كان "سی و ئی" پێكه‌وه رۆڵی زۆر گه‌وره بۆ پارێزگاریی چاوه‌كان ده‌بینن، وا ده‌كه‌ن هاوێنه‌ی چاو له به‌سه‌رچوونی ته‌مه‌ن به ته‌ندروستی بمێننه‌وه.