بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕای گەیاند، بەهۆی لافاوەكەی چەمچەماڵەوە پێشبینی دەكرێت خەڵكێكی زۆر بەهۆی سەرما و شێوە و تووشی نەخۆشی ببن. بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەكاری كراوە و كێشەی دەرمانمان نییە.
د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕای گەیاند: لە رۆژانی داهاتوودا پێشبینی دەكرێت ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتییان بەهۆی سەرماوە تووشی نەخۆشی ببن، حكوومەتی هەرێم و وەزارەتی تەندروستی ئامادەكارییان كردووە و نەخۆشخانەكان ئامادە كراون.
باسی لەوەش كرد، ئەو پێداویستییانەی بۆیان دابین كراوە لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەشی ماوەیەكی زۆر دەكات و دەتوانین بڵێن كێشەی دەرمانمان نییە.