زانایان ئاماژە دەكەن كە پێوەندییەكی ئاڵۆز لە نێوان هەردوو نەخۆشی پەركەم و خەمۆكی هەیە، كە دوو حاڵەتی ئاڵۆزی نەخۆشین، دوو توێژینەوەی نوێ ئاشكرایان كردووە كە خەمۆكی چارەسەركردنی پەركەم ئاڵۆزتر دەكات و رەنگە هۆكارێك بێت بۆ تووشبوونی.
توێژینەوەیەكی شیكاری كە زیاتر لە 90 هەزار حاڵەتی بیمەی تەندروستی لە ئەمەریكا گرتەوە، ئاماژەی كرد كە ئەو نەخۆشانەی بەم دواییە وەك تووشبووی پەركەم دەستنیشان كراون و بەدەست خەمۆكیشەوە دەناڵێنن، ئەگەر وەستانیان لە وەرگرتنی چارەسەری دەرمانی دژەپەركەم بە رێژەی 40% لە مانگەكانی دوای دەستنیشانكردن زیاد دەكات، ئەوەش مانای وەستانیانە لە چارەسەری وەرگرتن یان گۆڕینی دەرمانەكان یان وەرگرتنی دەرمانی تەواوكاری.
ئەنجامی
توێژینەوەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد كە ئەو نەخۆشانە زیاتر ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی تری دەروونی هەیە وەك رارایی و شێوانی نوستن و نەخۆشی تری جەستەیی وەك شەكرە و نەخۆشیی سییەكان و گورچیلە و سەكتەی دڵ، توێژینەوەیەكی تر ئاماژە دەكات كە تووشبووانی خەمۆكی ئەگەری زیاتری تووشبوونیان بە پەركەم لە داهاتوو هەیە.
سەرۆكی تیمی توێژینەوەكە لەبارەی ئەو پێوەندییە ئاماژەی بۆ بوونی تۆڕی هاوبەشی دەمارەكان لە مێشك لە نێوان هەردوو نەخۆشی كرد یان لەگەڵ رارایی و كێشەكانی خەو كرد، د. هوارد جۆدكین سەرۆكی كۆمەڵەی پەركەمی ئەمەریكی گوتی، چاودێری باشی نەخۆشانی خەمۆكی دەبێتە هۆی پارێزگاریكردن لە تەندروستی مێشكیان.