توێژینەوەیەکی نوێی زانستی ئاشکرای کردووە، ئەو پەردە تەنکەی لە نێوان توێکڵ و سپێنەی هێلکەدا هەیە، گەنجینەیەکی خۆراکییە و کاریگەریی سەرسوڕهێنەری لەسەر گەنجکردنەوەی پێست و بەهێزکردنی قژ هەیە.
ئەمڕۆ هەینی 19ی کانوونی یەکەم، گۆڤاری (Journal of Cosmetic Dermatology) ئەنجامی توێژینەوەیەکی بڵاو کردەوە کە لەسەر کەسانی تەمەن 35 بۆ 65 ساڵ ئەنجام دراوە. دەرکەوتووە خواردنی 450 میلیگرام لە تەواوکەری خۆراکیی پەردەی توێکڵی هێلکە بۆ ماوەی سێ مانگ، گۆڕانکاریی گەورە دروست دەکات.
بەپێی توێژینەوەکە، تەنیا دوای چوار هەفتە، چرچولۆچیی دەوری چاو بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەم بووەتەوە و دوای هەشت هەفتەش ڕەنگ و ملوسریی پێست باشتر بووە. هەروەها کاریگەرییەکەی بۆ قژیش دەرکەوتووە کە بووەتە هۆی زیادبوونی چڕی، بەهێزبوون و کەمبوونەوەی هەڵوەرین.
زانایان هۆکارەکەیان بۆ پێکهاتەی ناوازەی ئەو پەردەیە گەڕاندووەتەوە کە دەوڵەمەندە بە (ترشی هیالۆرۆنیک) بۆ شێدارکردنەوەی پێست، (کیراتین) بۆ بەهێزکردنی قژ و نینۆک، لەگەڵ ترشە ئەمینییەکان.
جێی باسە سوودەکانی ئەم پێکهاتەیە تەنیا بۆ جوانکاری نییە، بەڵکو توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە ئازاری جومگەکان کەم دەکاتەوە و مەترسیی شکانی ئێسک لە بەتەمەنەکاندا ناهێڵێت.