شارەزایانی تەندروستی وریایی لەبارەی ئینفلەوەنزای ئێستە دەدەن

:: PM:09:58:22/12/2025 ‌

شارەزایانی تەندروستی لە ئەمەریكا و بەریتانیا وریاییان لە شەپۆلێكی ئینفلەوەنزا دا، كە دەستەی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان لە بەریتانیا بە بێوێنەی وەسف كرد، داوایان كرد بۆ خۆپاراستن لە نیشانەكانی خەڵك ڤاكسین بەكار بێنێت.

سەرەڕای ئەوەی لە وەرزی سەرما نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەناسە، بەتایبەتی ئینفلەوەنزای وەرزی زیاد دەبێت، كەچی شارەزایانی تەندروستی لەو دوو وڵاتە وریاییان لە شەپۆلێكی نوێی ئینفلەوەنزا دا، بەپێی رۆژنامەی "زە هیل"، ژمارەی تووشبووانی ئینفلەوەنزا لە نیویۆرك لە نیوەی یەكەمی ئەم مانگە گەیشتووەتە نزیكەی 1400 حاڵەت، واتە بە بەراورد بە ساڵی پار 460% زیادی كردووە.

جۆری دووەمی ئینفلەوەنزا كە ئێستە بڵاوە، بریتییە لە H3N2، كە لە شەڕانگێزترین جۆرەكانی ئینفلەوەنزایە، بەتایبەتی بۆ منداڵ و بەتەمەنداچووەكان، لە دیاترین نیشانەكانی، تا و داهێزران و ئازاری لەش و هەستكردن بە بێتاقەتی، سەرەڕای ئەوەی كە چاكبوونەوە لەو ڤایرۆسە لە پێنج بۆ حەوت رۆژە، بەڵام رەنگە تا دوو هەفتە بەردەوام بێت.

لای خۆیەوە رێكخراوی تەندروستیی جیهانی دووپاتی كردەوە كە ئەو ڤاكسینەی ئێستە هەیە توانای پاراستنی مرۆڤی لە نیشانە توندەكانی ئەو ڤایرۆسە هەیە و بەوەش دەبێتە یەكەم هێڵی بەرگری بەانبەر بە ڤایرۆسەكە، هەرچی شارەزایانە رێنوێنی دەدەن بە چەند رێوشوێنێك وەك شووشتنی دەست و هەواگۆڕكێی باش.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل