زانایان و توێژه‌رانی ژاپۆن، توانیویانه له‌ناو ریخۆڵه‌ی بۆقدا به‌كتریایه‌ك بدۆزنه‌وه، له رێگه‌یه‌وه رۆڵی له له‌ناوبردنی گرێیه شێرپه‌نجه‌ییه‌كانی قۆڵۆن ده‌بێت، ئه‌وه‌یش داهێنانێكی نوێیه و چاره‌سه‌رێكه دوور له چاره‌سه‌ری كیمیایی بۆ شێرپه‌نجه.
پێگه‌ی
"شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 23ی كانوونی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له توێژینه‌وه‌یه‌كی توێژه‌رانی ژاپۆن له په‌یمانگه‌ی ژاپۆن بۆ زانست و ته‌كنه‌لۆجیا، پشكنینیان بۆ سێ جۆری گیاندار كردووه كه له وشكایی و ئاویشدا ده‌ژین، له‌وێدا به به‌كتریایه‌ك گه‌یشتوون به‌ناوی Ewingella americana، توانایه‌كی زۆر ده‌گمه‌ن و ناوازه‌ی بۆ بواری ته‌ندروستی هه‌یه، ئه‌ویش دروست بۆ له‌ناوبردنی شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن.
له‌باره‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان باس له‌وه ده‌كرێت، تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌كتریایه له‌سه‌ر مشك كراوه كه تووشی شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن بوون، له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت به ده‌رزییه‌ك له رێگه‌ی ده‌ماره‌وه، 100% كاردانه‌وه‌ی ئه‌رێنیی هه‌بووه و توانیویه‌تی گرێیه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان له‌ناو به‌رێت. بۆیه زانایان ده‌ڵێن ئه‌و چاره‌سه‌ره، زۆر له چاره‌سه‌ری كیمیایی باشتره كه بۆ نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه به‌كار دێت.
ئاماژه دراوه كه به‌كارهێنانی ئه‌و به‌كتریایه به‌جۆرێكه راسته‌وخۆ هێرش ده‌كاته سه‌ر شانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان، له‌گه‌ڵیدا به‌رگریی جه‌سته به‌هێزتر ده‌كات بۆ له‌ناوبردنی شانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته تووشی هه‌وكردن بن.
زانایان دووپات ده‌كه‌نه‌وه ئه‌و چاره‌سه‌ییه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه بۆ شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن، سه‌لامه‌تیی نه‌خۆش ده‌پارێزێ و وه‌ك چاره‌سه‌ری كیمیایی نییه كه شوێنه‌واری لابه‌لای توندی به‌دواوه ده‌بێت، ئه‌و به‌كتریایه له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا له خوێن ده‌شارێته‌وه و له ماوه‌ی 72 سه‌عاتیشدا ئه‌نجامه گرنگه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌ون.
دواتریش توێژه‌ران ده‌ڵێن ئه‌و ئاشكراكردنه زانستییه، ده‌روازه‌یه‌كی نوێ بۆ دنیای ته‌ندروستی ده‌كاته‌وه و ئه‌نجامی زۆرباشی ده‌بێت و یه‌ك له داهێنانه نوێیه‌كانه.