پزیشكێكی پسپۆری هه‌ناوی رووسی، هۆشداریی ده‌دات به‌وه‌ی زۆر مه‌ترسیداره ئه‌گه‌ر حه‌بی ڤیاگرا له‌گه‌ڵ ماده‌ی كحوول پێكه‌وه به‌كار بهێنرێن. دووپاتی ده‌كاته‌وه كه نه‌ك ته‌نیا ڤیاگرا، به‌ڵكو ده‌رمانه ئازارشكێنهكانیش به‌هه‌مانشێوه له‌گه‌ڵ كحوول نابێ به‌كار بهێنرێن.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 24ی كانوونی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌ندریه كۆندراخین پزیشكی پسپۆر له بواری هه‌ناوی رووسی، له‌باره‌ی به‌كارهێنانی حه‌بی ڤیاگرا له‌گه‌ڵ ماده‌ی كحوول قسه‌ی كردووه و هۆشداریی داوه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ ئه‌و حه‌به له‌گه‌ڵ كحوول پێكه‌وه به‌كار بهێنرێن، چونكه كاردانه‌وه‌ی مه‌ترسیداری ده‌بێت، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ری مردنی به‌دواوه ده‌بێت.
ئه‌و پزیشكه لیستێكی به‌ناوی ده‌رمانه‌كان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه نابێ له‌گه‌ڵ كحوول به‌كار بهێنرێن، بۆ ئه‌وه‌یش نه‌ك ته‌نیا حه‌بی ڤیاگرا، به‌ڵكو ده‌رمانه ئازارشكێنهكانیش نموونه‌ی "پاراسیتامۆڵ"ی هێناوه‌ته‌وه كه به‌هه‌مانشێوه نابێ له‌گه‌ڵ كحوول به‌كار بهێنرێت، زۆر ده‌رمان هه‌ن ده‌بێ له به‌كارهێنان وریایان بن، به‌تایبه‌تی ده‌رمانه‌كانی مێشك و ده‌روونی، چونكه ئه‌و ده‌رمانانه له‌گه‌ڵ كحوول ئاوێته نابن و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی نه‌خۆش دروست ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه كه ئه‌و ده‌رمانانه جه‌سته خاو ده‌كه‌نه‌وه، كحوولیش خاوبوونه‌وه‌كه زیاتریش ده‌كات و كاردانه‌وه‌ی نه‌رێنیی لێ دروست ده‌بێت، به‌تایبه‌تی ده‌رمانی پاراسیتامۆڵ له دوای ڤیاگرا، له سه‌رجه‌میان مه‌ترسیدارتره ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ كحوول به‌كار بهێنرێت.
له‌باره‌ی كاردانه‌وه نهرێنییهكانیش ده‌ڵێت، ئه‌و ده‌رمانانه به‌تایبه‌تی ڤیاگرا له‌گه‌ڵ كحوول، پاڵه‌په‌ستۆی خوێن زۆر نزم ده‌كه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها جگه‌ر ماندوو ده‌كه‌ن و مرۆڤ تووشی سه‌رئێشه‌یه‌كی زۆری ده‌كه‌ن، جیاله‌وه‌ی خوێن خه‌ستتر ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌گه‌ری زۆره كه‌سه‌كه تووشی خوێنبه‌ربوون بێت، بۆیه هه‌رچی پێتان ده‌كرێ له به‌كارهێنانی ده‌رمان، گرنگه وریای كاردانه‌وه‌كه‌ی بن و بزانن ئه‌و ده‌رمانه چۆن به‌كار ده‌هێنرێت.