به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی رێژه‌ی شه‌كر له خوێندا، یه‌ك له نه‌خۆشییه باوه‌كانی ئێسته‌یه و خه‌ڵكێكی زۆر تووشی بوون، به‌تایبه‌تی به‌ساڵاچووان، بۆ دابه‌زینی ئه‌و رێژه‌یه شكر له خوێن ده‌رمان به‌كار ده‌هێنرێت، به‌ڵام پسپۆرانی بواری خۆراك ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه بۆ دابه‌زینی ئاستی رێژه‌ی شه‌كر له خوێندا، ده‌توانن به‌بێ به‌كارهێنانی ده‌رمان، ته‌نیا به خواردن ئه‌و رێژه‌یه دابه‌زێنن.
پێگه‌ی
"شه‌رق ئه‌وسه‌ت" هه‌واڵه‌كه‌ی له پێگه‌ی "هێڵس"ی ته‌ندروستیی وه‌رگرتووه و له‌وێدا پسپۆرانی بواری خۆراك، ئاماژه به‌و خۆراكانه ده‌ده‌ن كه رۆڵی به‌رچاویان له دابه‌زینی رێژه‌ی شه‌كر له خوێندا هه‌یه، به‌تایه‌بتی بۆ ئه‌وانه‌ی تووشی نه‌خۆشیی شه‌كره بوون و بۆ دابه‌زینی پشت به به‌كارهێنانی ده‌رمان ده‌به‌ستن. به‌وه‌یش له كێشه‌ی تووشبوون به نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كانی وه‌ك شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م و دڵ و تێكچوونی گورچیله و كێشه‌كانی چاو دوور ده‌كه‌ونه‌وه.
پسپۆران باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له دوای خواردنی سه‌وزه، كاربۆهیدرایت به‌كار بێنن، ئه‌وه‌یش وا ده‌كات ئاستی شه‌كر له خوێن به‌رز نه‌بێته‌وه. هاوكات بایه‌خدان به‌و خواردنانه‌ی به ئاو و ریشاڵ ده‌وڵه‌مه‌ندن. پاشان پرۆتین و زه‌یته ته‌ندروسته‌كان. ریشاڵ رۆڵی زۆری هه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی له ناكاوی ئاستی شه‌كر له خوێن، ئه‌ویش به زۆری له سێ و ئه‌ڤۆگادۆ و فاسۆڵیا ده‌ست ده‌كه‌وێت.
بۆ دابه‌زینی ئاستی شه‌كر له خوێن، بایه‌خدان به خواردنی دانه‌وێڵه بدرێت و ئاستی گلۆكۆز رێكده‌خات و رێگه نادات تووشی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م بن، ئه‌ویش له جۆ و برنجی بۆر و گه‌نمی ره‌ش و شۆڤان ده‌ست ده‌كه‌وێت. جیا له خواردن باس له رۆیشتن به بێ له دوای نانخواندن ده‌كرێت، ئه‌ویش هاوكاریی جه‌سته ده‌كات و وا ده‌كات ئاستی شه‌كر له خوێن به‌رز نه‌بێته‌وه و دابه‌زێت. بۆیه له دوای هه‌ر ژه‌مێك باشتره هه‌ندێك راهێنانی جه‌سته‌یی بكرێت.
ئاماژه به خواردنی پاقله‌مه‌نییه‌كانیش دراوه وه‌ك فاسۆڵیا و نیسك و به‌زالیا و نۆك، هه‌موو ئه‌وانه به كاربۆهیدایت و پرۆتین و ریشاڵه‌كان ده‌وڵه‌مه‌ندن، ئه‌وه‌یش هاوسه‌نگیی رێژه‌ی شه‌كر له خوێن ده‌پارێزێت. هه‌روه‌ها گرنگه بۆ خواردنی به‌یانیان بایه‌خ به پرۆتین بدرێ تا تووشی به‌رزبوونی شه‌كره له خوێن نه‌بن. هه‌روه‌ها ئه‌ڤۆگادۆ كه به چه‌وریی ته‌ندروست و ڤیتامینه‌كان و دژه‌ئۆكسد و ریشاڵه‌كان ده‌وڵه‌مه‌نده، ئه‌ویش به‌هه‌مانشێوه ئاستی شه‌كر له خوێندا هاوسه‌نگ ده‌كات.
دواتریش رۆشنایی ده‌خه‌نه هه‌ر خۆراكێك كه شه‌كری زۆریان تێدایه و هه‌رچی پێتان ده‌كرێ لێیان دوور بكه‌ونه‌وه، جیاله‌وه‌ی مه‌ترسییان له‌سه‌ر ئاستی شه‌كر له خوێندا هه‌یه، له‌گه‌ڵیدا بۆ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خڵه‌فان و قه‌ڵه‌ویش مه‌ترسیدارن. هاوكات بایه‌خ به ڤیتامین "دی" بدرێت كه ئه‌ویش هاوسه‌نگی شه‌كر له خوێندا ده‌پارێزێت.