گۆشتی ماسی به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه بۆ ته‌ندروستیی مرۆڤ زۆر گرنگ و به‌سووده، له‌وه‌ته‌ی مرۆڤ هه‌یه بایه‌خ به خواردنی ماسی دراوه و یه‌ك له خۆراكه زۆرباشهكانی دنیایه كه به‌رده‌وام پزیشكان ئامۆژگاریی نه‌خۆشان ده‌كه‌ن كه گۆشتی ماسی بخۆن. پێگه‌یه‌كیش رۆشنایی خستووه‌ته سه‌ر ماسیی "سه‌ردین" كه سوودی زۆری بۆ ئێسك هه‌یه.
به‌شی زانست و ته‌ندروستیی پێگه‌ی
"شه‌رق ئه‌وسه‌ت"، هه‌واڵه‌كه‌ی له پێگه‌ی "سیمپۆتیكا" وه‌رگرتووه كه پسپۆرانی بواری خۆراك قسه‌یان بۆ كردووه و ئاماژه به سووده‌كانی گۆشتی ماسیی سه‌ردین ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی چونكه ئه‌و جۆره ماسییه زیاتر له پیشه‌سازیی له قوتوونان له بازاڕه‌كاندا ده‌ست ده‌كه‌وێت، بۆیه ئاسانتر ده‌كه‌وێته به‌رده‌ست و به خواردنی ئه‌و جۆره گۆشته، مرۆڤ ده‌توانێ پارێزگاری له ئێسكه‌كانی بكات.
پێگه‌كه له سه‌ره‌تادا روونی ده‌كاته‌وه كه له یه‌ك قوتوو ماسیی سه‌ردین، به‌لای كه‌مه‌وه 100 گرام له ره‌گه‌زه خۆراكییه‌كان ده‌گاته جه‌سته كه دواتریش به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، سوودی زیاتری بۆ ئێسك ده‌بێت.
ئاماژه ده‌ده‌ن به‌وه‌ی ماده‌ی كالسیۆم له سهردیندا زۆره، ئه‌ویش روونه كه سوودی بۆ ته‌ندروستیی ئێسك هه‌یه، له هه‌ر قوتوویه‌كی سهردیندا 350 میلیگرام كالسیۆم به جه‌سته ده‌گات. هه‌روه‌ها سه‌ردین به ڤیتامینی "دی" ده‌وڵه‌مه‌نده كه ئه‌و ڤیتامینه كالسیۆم هه‌ڵده‌مژێت، ئه‌ویش بۆ ته‌ندروستیی ئێسك زۆر سوودمه‌نده.
فسفۆر ماده‌یه‌كه كه بۆ ئێسك زۆر گرنگ و پێویسته، فسفۆر و كالسیۆم پێكه‌وه، رۆڵ ده‌بینن له به‌هێزكردنی ئێسك و پارێزگاری لێی.
دواتریش باس له ئۆمیگا3 ده‌كرێت كه له گۆشتی ماسیی سهردیندا زۆره، ئه‌ویش دژه هه‌وكردنه و ته‌ندروستیی ئێسك ده‌پارێزێت. ئه‌وه‌یش روونه كه هه‌وكردنی درێژخایه‌ن رۆڵی هه‌یه بۆ لاوازبوونی ئێسك، بۆیه ترشه‌ڵۆكی ئۆمیگا3 كه له سهردیندا هه‌یه و دژه هه‌وكردنه، وا ده‌كات ئه‌و مه‌ترسییه له‌سه‌ر ئێسكه‌كان دروست نه‌بێت، یان به‌لای كه‌مه‌وه كه‌متری بكاته‌وه.