نیشانەكانی داخرانی خوێنبەری قاچەكان

:: PM:11:11:10/01/2026 ‌

داخرانی خوێنبەری قاچەكان لە كێشە مەترسیدارەكانە كە لەگەڵ چوونە ناو تەمەن مرۆڤ ئەگەری تووشبوونی هەیە، بەتایبەتی لە سەرووی 40 ساڵی، كاتێك لوولەكانی خوێن جیڕییان لەدەست دەدەن و چەوری و كۆلیسترۆل لە ناوپۆشی دیوارەكانیان دەنیشێت، بەوەش رێگری لە رۆیشتنی خوێن بۆ پەلەكانی خوارەوە دەكات، رەنگە ئاماژەیەك بێت بۆ كێشە لە سووڕی خوێن و پێویست بە چوونە لای پزیشك بكات.

لە نیشانەكانی داخرانی خوێنبەری قاچەكان، ئازاری قاچ لەكاتی رۆیشتن و لەكاتی وەستان نامێنێت، ئازارەكە لە ماسولكەكانی قاچ دەبێت و هۆكارەكەی كەمیی گەیشتنی خوێنە، ساردبوونی پێیەكان و گۆڕانی رەنگیان، لەكاتی داخرانی خوێنبەرەكان خوێن كەم بۆ پەلەكان دەچێت، ئەوەش وا دەكات لە كەشوهەوای گەرمیش پێیەكان سارد بن و رەنگی پێست بۆ ئاڵ دەگۆڕێت.

سڕبوون و مێروولەكردنی پێكان، بەهۆی كەم گەیشتنی خوێن بۆ هەستەدەمارەكانی پەلەكان، سستی سارێژبوونی برین، لە نیشانە مەترسیدارەكانە بەهۆی كەم گەیشتنی خوێن و ئۆكسجین و خۆراك دروست دەبێت، هەڵوەرینی مووی قاچەكان و لاوازیی گەشەی نینۆك، ئازاری بەردەوامیی قاچەكان، تەنانەت لەكاتی حەسانەوە و دانیشتن و لە شەوان، ئەوەش بەهۆی لاوازیی درێژخایەنی سووڕی خوێن یان داخرانی نیوچە تەواوەتی خوێنبەرەكان. 

لە هۆكارەكانی داخرانی خوێنبەرەكانی قاچ زیاتر دەكەن، جگەرەكێشان و بەرزیی پەستانی خوێن و رێژەی كۆلیسترۆل، نەخۆشیی شەكرە و كەمجووڵانەوە نەخۆشییەكانی دڵ و لوولەكانی خوێن.    



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل