كشمش میوه‌یه‌كی شیرین و هه‌ندێك جاریش مه‌یله‌و ترشه كه چێژێكی تایبه‌تی هه‌یه، بۆ مره‌با و شه‌ربه‌تیش به‌كار دێت، زۆرجاریش له‌گه‌ڵ برنج ده‌خورێت و مرۆڤ ویستی زۆری بۆ خواردنی هه‌یه، له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه كشمش به‌تایبه‌تی جۆره ره‌شه‌كه‌ی، سوودی زۆر به ته‌ندروستیی دڵ و به‌هێزكردنی به‌رگریی جه‌سته ده‌گه‌یه‌نێت.
پێگه‌ی "
شه‌رق ئه‌وسه‌ت" كه هه‌واڵه‌كه‌ی له رۆژنامه‌ی "ئیندبندنت" وه‌رگرتووه و پسپۆرانی بواری خۆراك قسه‌یان بۆ ئه‌و پێگه‌یه كردووه، له‌باره‌ی سووده‌كانی كشمش ئاماژه ده‌ده‌ن، چونكه ئه‌و میوه‌یه ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین "سی" و هه‌روه‌ها ریشاڵ، سوودی زۆر به ته‌ندروستیی دڵ ده‌گه‌یه‌نێت، جیا له به‌هێزكردنی به‌رگریی جه‌سته و ته‌ندروستیی ریخوڵه‌كان.
پسپۆران ده‌ڵێن یه‌ك كووپ كشمشی ره‌ش، 203 میلیگرام ڤیتامین "سی" له خۆ ده‌گرێت، ئه‌ویش بارته‌قای پرته‌قاڵێكی گه‌وره، ڤیتامین "سی"ی تێدایه. ئه‌وه‌یش ده‌ڵێن بۆ مرۆڤ، رۆژانه ئافره‌ت پێویستیی به 75 میلیگرام و پیاویش 90 میلیگرام ڤیتامین "سی"یان پێویسته، واته كه‌متر له كووپێك كشمشی ره‌ش.
جولیا زومبانۆ پسپۆری بواری خۆراك له كلینكی "كلیفلاند" ده‌ڵێت كشمشی ره‌ش، پارێزگاری له شانه‌كان ده‌كات و رێگه به هه‌وكردنه‌كان نادات گه‌شه بكه‌ن، هاوكات بۆ نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه‌یش به‌سووده.
باس له‌وه ده‌كات كه كشمشی ره‌ش، سه‌رچاوه‌ی خۆراكیی رووه‌كی له‌خۆ ده‌گرێت كه پێی ده‌گوترێ "ڤلافۆنۆیدات"، ئه‌ویش ئاستی كۆلیسترۆڵ هاوسه‌نگ ده‌كات، هاوكات هۆكاره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسیی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ.
دواتریش روونی ده‌كاته‌وه كه كووپێك كشمشی ره‌ش، سوودی زۆری بۆ ریخۆڵه‌كان ده‌بێت، چونكه بڕی 4,4 گرام ریشاڵ له‌خۆ ده‌گرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌و جۆره كشمشه ترشه‌ڵۆكی چه‌وری له خۆ ده‌گرێ كه پێی ده‌گوترێ "جاما لینۆلینیك"، ئه‌وه‌یش سوودی زۆری بۆ نه‌هێشتنی هه‌وكردنه زیانبه‌خشه‌كان هه‌یه.