بۆ ئەوەی شەوان بە ئارامی بخەویت، باشترین شەش خواردنەوەی گەرم بۆ شەوانی ساردی زستان بەسوودن.
لەگەڵ هاتنی شەپۆلی سەرما، پێویستیی جەستە بۆ حەسانەوە و گەرمبوونەوە زیاد دەكات. پسپۆڕانی خۆراك پێیان وایە خواردنەوەی كووپێك لە خواردنەوە گەرمەكانی بێ كافاین، تەنیا بۆ گەرمبوونەوە نییە، بەڵكو ڕێگەیەكی كاریگەرە بۆ ئارامكردنەوەی كۆئەندامی دەمار و ناردنی ئاماژەی "كاتی خەو" بۆ مێشك، ئەمەش كوالێتیی خەوی شەوانە بەشێوەیەكی بەرچاو باشتر دەكات.
ئەم خواردنەوەیە سەرچاوەیەكی سروشتیی هۆرمۆنی "میلاتۆنین"ە، كە بەرپرسە لە ڕێكخستنی كاتەكانی خەو و بەئاگابوون. هەروەها دژە هەوكردنە و یارمەتیی حەسانەوەی ماسولكەكان دەدات. دەتوانیت گەرمی بكەیت و كەمێك دارچینی یان هەنگوینی تێبكەیت.
شیر بژاردەیەكی كلاسیكی و كاریگەرە، چونكە ترشی ئەمینی "تریپتۆفان"ی تێدایە كە یارمەتیی دەردانی هۆرمۆنی سیرۆتۆنین و میلاتۆنین دەدات. خواردنەوەی كووپێك شیری گەرم لەگەڵ كەمێك دارچینی هەستێكی زۆر ئارامت پێ دەبەخشێت.
چای ڕەیحانە، ئەم ڕووەكە بەوە ناسراوە كە ئاستی سترێس و دڵەڕاوكێ كەم دەكاتەوە و هۆرمۆنی "كۆرتیزۆڵ" هاوسەنگ دەكەن. ڕێحانە جەستە هێمن دەكاتەوە.
چای گوڵەبەیبوون: باوترین خواردنەوەی ئارامكەرەوەیە. پێكهاتەی "ئاپێجینین"ی تێدایە كە بە وەرگرەكانی مێشكەوە دەبەسترێتەوە و دڵەڕاوكێ كەم دەكاتەوە. لەبەرئەوەی كافاینی تێدا نییە، باشترین بژاردەیە بۆ پێش خەوتن.