توێژینەوەیەكی نوێ لە سوید بەوە گەیشتووە، تەواوی ئەو چەورییەی لە جەستەی مرۆڤ و بەتایبەتی لە ورگدا هەیە، سەرجەمیان زیانبەخش نین، بەڵكو هەندێك چەوری هەیە سەەدی زۆریان هەیە و دەتوانن مرۆڤ لە پەتاكان دوور بكەونەوە و هاوكات رۆڵیان هەیە بۆ باشتربوونی بەرگریی جەستە.
پێگەی "شەفەق نیوز" ئەمرۆ شەموو 24ی كانوونی دووەم، ئاماژەی بە توێژینەوە نوێیەكە كردووە كە توێژەران لە پەیمانگەی كارۆلینسكای سویدی كردوویانە و دەڵێن، چەورییەكانی ناو جەستە و بەتایبەتی ناو ورد، سەرجەمیان زیانبەخش نین، بەڵكو لە چەندان جۆری چەوریی پێكدێن، بەشێكیان سوودی زۆریان بۆ جەستەی مرۆڤ هەیە، نموونەیان دووركەوتنەوە لە پەتاكان و هەروەها بەهێزبوونی بەرگریی جەستە.
جیاوی چۆنگ كە لایەنی سەرەكیی نووسینەوەی توێژینەوەكەیە دەڵێت، لە دوای توێژینەوەكە بە جۆری تەقلیدی سەیری چەوریی ناو جەستەی مرۆڤ ناكەین كە سەرجەمیان زیانبەخش بن، وەك ئەوەی زیانیان بۆ نەخۆشییەكانی شەكرەی جۆری دووەم و دڵ و وەستانی مێشك و بەرزبوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن و هەندێ لە نەخۆشییەكانی شێرپەنجە، بەڵكو هەندێ چەوریی هەن سوودی زۆریان هەیە.
زیاتر دەڵێت، ئەركی چەوریی ناو جەستە ئەركی تەنیا لە كۆكردنەوەی وزە نییە، بەڵكو بە چالاكی ئاماژە بۆ تەواوی ئەركەكانی ئەندامەكانی جەستە دەنێرێت، نەك ئەوەی پێشتر دەگوترا تەواوی چەورییەكان زیانیان بۆ ئەندامەكانی جەستە هەیە.
توێژەران پشكنینیان بۆ پێنج جۆری چەوریی ناو جەستەیان بۆ هەشت كەس كردووە كە كێشەی قەڵەوییان هەبووە، ئەوانیش چەوریی ژێر پێست، گەدە و نزیكی ریخۆڵەكان و لە ئەنجامدا دەركەوتووە، جیاوازییەكی زۆر لە نێوان ئەو جۆرە چەورییانەدا هەیە، بەتایبەتی چەورییەكانی دەوروبەری قۆڵۆن، بۆیە ئەو جۆرە چەورییە سوودی زۆری بۆ نەهێشتنی هەوكردن و شانەكانی بەرگریی جەستە هەیە.
ئەوەیش دەڵێن كە بەپێی ئەزموونەكانیان بۆیان دەركەوتووە، جۆرێك باكتریا كە لە شانە چەورییەكاندا دروست دەبن، رۆڵیان هەیە لە بەرهەمهێنانی ئەو پرۆتینەی شانەكانی بەرگریی جەستە بەهێزتر دەكەن، بۆ ئەوەیش رووبەڕووی ئەو پەتایانە دەبنەوە كە روو لە جەستە دەكەن.