پسپۆرانی بواری خۆراك ئاماژە بە سوودەكانی هەنگوین بۆ مرۆڤ دەكەن، بۆیە دەڵێن ئەگەر بەیانیان تەنیا یەك كەوچك هەنگوین بخۆن، لە چەندان نەخۆشیی مەترسیدار دوور دەكەونەوە. لێرەیشدا سوودەكانی دەخەینە روو.
پێگەی "عەرەبیە" هەواڵەكەی لە بەشی تەندروستیی پێگەی Medicine Net وەرگرتووە كە پسپۆرانی بواری خۆراك قسەیان بۆ كردووە، لەبارەی سوودەكانی خواردنی یەك كەوچكی هەنگوین لە بەیانیان دەڵێن، لە چەندان نەخۆشی دوورتان دەخاتەوە، هاوكات سوودی زۆری بۆ باشتربوونی بیرەوەری و وزەی زیاتر بۆ جەستە دەبێت.
هەروەها دەڵێن، رۆژانە خواردنی یەك كەوچك هەنگوینی سروشتی، چونكە ئەو خۆراكە دژە باكتریای تێدایە، سوودی زۆری بۆ نەهێشتنی هەوكردن و ئازاری قوڕگ هەیە، یان بەلای كەمەوە كەمتری دەكاتەوە. لەگەڵیدا هەناسە خۆشتر دەكات و جەستە بەهێزتر دەكات.
پسپۆران لەبارەی تەندروستیی دڵیش، خواردنی هەنگوین بە چارەسەر دەزانن و دەڵێن، هۆكارێكی رژدە بۆ كەمكردنەوەی كۆلیسترۆڵی خراپ لە جەستە و ئەویش وا دەكات دڵ بە تەندروستییەكی باشتر بمێنێتەوە.
هاوكات بەپێی زانیارییەكانی پسپۆران، هەنگوین رۆڵی زۆری هەیە بۆ دژە خانە شێرپەنجییەكان، بۆیە بەشێوەیەكی گشتی بۆ سەرجەم جۆرەكانی شێرپەنجە و چارەسەری بەسوودە. هاوكات خواردنی هەنگوینی سروشتی و بەتایبەتی بەیانیان، بۆ ئەركی هەرس رۆڵی زۆری هەیە باشتری دەكات.
هەروەها پسپۆران باس لەوە دەكەن كە خواردنی هەنگوین بە بەیانیان هۆكارە بۆ دەركردنی مادەی ژەهراوییەكان لە جەستە، دواتریش پارێزگاری لە تەندروستیی جگەر دەكات. هاوكات ئەو خۆراكە رۆڵی هەیە لە هاوسەنگكردنی شەكر لە خوێن.