بۆچی تووشی هەوكردنی پرۆستات دەبین؟

:: PM:07:34:25/01/2026 ‌

هەوكردنی پرۆستات حاڵەتێكی نەخۆشییە و تووشی رژێنی پرۆستات لە پیاو دەبێت، لە نیشانەكانی ورووژان و ئاوسانی رژێنەكەیە، ئازار لە ناوچەی حەوز و زەحمەتیی میزكردن و ئازاری ئەندامەكانی كۆئەندامی زاوزێ دروست دەكات، لە نیشانەیەكی بڵاوی هەوكردنی پرۆستات، كەسی تووشبوو ناتوانێت وەك پێویست میز بكات و میزڵدانی بەتاڵ بكات، بەهۆی پەستانی رژێنەكە لەسەر رێڕەوی میز و رێگرتن لە تێپەڕبوونی، ئەوەش ئازار و نارەحەتی و پڕبوونی میزڵدان دروست دەكات.

لە هۆكار و نیشانەكانی هەوكردنی پرۆستات، پەتای بەكتریایی، باوترین هۆكارەی هەوكردنی پرۆستاتە و لە رێگەی كۆئەندامی میز یان كۆئەندامی زاوزێوە دروست دەبێت، تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە، شەكرە تووشبوون بە ئاوسانی ئاسایی و پاكی پرۆستات زیاتر دەكات و تووشبوو تووشی زەحمەتیی میزكردن دەبێت، گۆڕانكاریی هۆرمۆنی، واتە ئەو گۆڕانكارییانەی پێوەستە بە چوونە ناو تەمەن لە پیاو، ئەوانەش هەوكردنی پرۆستات دروست دەكەن، جیا لە ئاوسانی لە داهاتوودا.

لە نیشانە باوەكانی هەوكردنی پرۆستات، ئازاری زۆر لە میزڵدان، بەتایبەتی لەكاتی میزكردن و زەحمەتیی میزكردن و سووتانەوەی و میزەچۆڕكە یان زۆر چوونە دەبڵیو سی بەهۆی بەتاڵ نەبوونی تەواوەتیی میزڵدان یان دەركەوتنی خوێن لەگەڵ میز و گۆڕانی رەنگی میز و زەحمەتیی فڕێدانی تۆ لە كاتی سێكسكردن و هەوكردنی رێڕەوی میز.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل