ساڵانێك به‌رله ئێسته ڤایرۆسی "نیپاه" كه ڤایرۆسێكی بكوژه بڵاو بووه‌وه و دواتر كۆنترۆڵ كرا، ئێسته جارێكی تر ئه‌و ڤایرۆسه له هیندستان بڵاو بووه‌ته‌وه. پێنج حاڵه‌ت ده‌ستنیشان كراون و زیاتر له 100 كه‌سیش گومانیان لێ ده‌كرێ و له ماڵه‌كانیان كه‌ره‌نتین كراون. ئه‌و ڤایرۆسه له شه‌مشه‌مه‌كوێره‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه.
پێگه‌ی
"عه‌ره‌بیه" كه هه‌واڵه‌كه‌ی له رۆژنامه‌ی "ئیندبندنت"ی به‌ریتانی وه‌رگرتووه و ئاماژه‌ی داوه، ته‌ندروستیی هیندستان له شاری باراسات سێ كه‌سیان به تووشبوون به‌و ڤایرۆسه ده‌ستنیشان كردووه و له نه‌خۆشخانه‌ی شاره‌كه خه‌وێنراون، پێشتریش دوو كه‌سی تر كه هه‌ردووكیان كچ و كوڕێكی په‌رستیارن، تووشی هه‌مان ڤایرۆسی "نیپاه" بوون و به‌هه‌مانشێوه له نه‌خۆشخانه خه‌وێنراون. ژماره‌یه‌كی زۆریش گومانی ئه‌و په‌تایه‌یان لێ ده‌كرێ و له ماڵه‌كانیان كه‌ره‌نتین كراون.
ته‌ندروستیی هیندستان دووپات ده‌كاته‌وه كه زیاتر له 100 كه‌سیش گومانی تووشبوون به‌و ڤایرۆسه‌یان لێ ده‌كرێ و كه‌ره‌نتین كراون، یه‌ك له‌وان دۆخی زۆر خراپه.
له‌باره‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی پێی وایه، ئه‌و په‌تایه زۆر مه‌ترسیداره و ڤایرۆسه‌كه‌یش بكوژه، هاوكات ڤایرۆسه‌كه به زۆری له شه‌مشه‌مه‌كوێره‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه. هه‌روه‌ها نیشانه‌كانی په‌تاكه‌یش تا ئاستێك له ئه‌نفله‌وه‌نزا ده‌چێت، وه‌ك تا و سه‌رئێشه، ئازاری ماسولكه‌كان و هه‌ستكردن به ماندوویی و داهێزرانی جه‌سته، جیا له هه‌ناسه‌سواری و كۆكین و هه‌وكردنی سییه‌كان.
له‌باره‌ی نیشانه‌كانی زیاتر ده‌گوترێ، مه‌ترسیی له‌سه‌ر تووشبوون به هه‌وكردنی مێشك هه‌یه و كه‌سی تووشبوو به‌رده‌وام هه‌ست به تووڕه‌یی ده‌كات، جیاله‌وه‌ی جار هه‌یه تووشی بوورانه‌وه‌یش ده‌بێت.
له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی په‌تاكه ئاماژه به‌وه دراوه، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی تووشی ئه‌و ڤایرۆسه ده‌بن، مه‌ترسیی مردنیان له 40 تا 75%ـه ئه‌گه‌ر به زوویی چاره‌سه‌ر نه‌كرێن، جیاله‌وه‌ی ئه‌وانه‌یش كه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، ئه‌گه‌ری زۆره له داهاتوودا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر مێشكیان بمێنێت، یان مانه‌وه‌ی ئازار له‌سه‌ر ماسولكه‌كانیان. ئه‌ویش به‌پێی راپۆرتێك كه له ئاژانسی ئاسایشی ته‌ندروستی به‌ریتانی بڵاو كراوه‌ته‌وه.