هەوای ساردی زستان زۆرجار مرۆڤ تووشی قڵیشانی پێست دەكات یان خورانی چاو و قوڕگ، بۆیە لەو وەرزەدا كەمتر مرۆڤ ئارەزووی لە خواردنەوەی سارد یان بەستوو دەچێت. پسپۆرانی بواری خۆراك ئاماژە بەو خواردنەوە گەرمانە دەكەن كە لە وەرزی سەرمادا جەستە تا بە تەڕی بمێنێتەوە، سوودیان لێ دەبینێت.
بەشی زانست و تەندروستیی پێگەی "
شەرق ئەوسەت"، هەواڵەكەی لە پێگەی "ڤێری وێڵ هێڵس" وەرگرتووە كە پسپۆرانی بواری خۆراك، قسەیان لەبارەی خوادنەوە گەرمەكان لە وەزی سەرمادا بۆ كردووە و ئاماژە دەدەن، لە وەرزی سەرمادا وا نییە خۆمان لە ئاوی ئاسایی دوور بكەینەوە، بەڵكو دەتوانرێ لەبری ئەوە، پەنا بۆ خوادنەوە گەرمەكان ببرێت كە جیالەوەی جەستە بە تەڕی دەمێنێتەوە، هاوكات ئەو جۆرە خواردنەوانە بێبەش نین لە رەگەزە خۆراكییەكانی تر كە بۆ جەستە سوودبەخشن.
ئەوان بەرلە هەر شتێك ئاماژە بە ئاوی شلەتێن دەكەن، لەبری خواردنەوەی ئاوی سارد، لە وەرزی سەرمادا دەتوانن ئاوی نیمچەگەرم بخۆنەوە، ئەوەیش ئەركی هەرس باشتر دەكات، هاوكات بۆ جووڵەی ریخۆڵەكانیش بەسوودە.
ئەگەر لەو وەرزەدا ناتوانن ئاوی ئاسایی بخۆنەوە، ئەوكات ئاوی گوێزی هیندی باشترین خواردنەوەیە كە تامی خۆشە و هاوكات وزە بە جەستەیش دەبەخشێت و هاوكات نیمچەگەرمیشە، لەگەڵ ئەوەیشدا ئەو ئاوە دەوڵەمەندە بەئیلكترۆلیتات وەك پۆتاسیۆم كە جەستە لە وشكبوون دەپارێزێت.
مەرگە خۆراك و خواردنەوەیەكی ترە، بەتایبەتی مەرگەی ئێسك و سەوزەكان، جیالەوەی خواردنەوەیەكی گەرمە، هاوكات بەها رەگەزە خۆراكییەكان لەخۆ دەگرێت، بەتایبەتی لە ئاوی ئێسكدا جەستە كالسیۆم وەردەگرێت.
هەروەها پسپۆران باس لە چای رووەكەكان دەكەن كە جیا لە چای ئاسایی و قاوە كە بە كافاین دەوڵەمەندن، ئەگەر ناتانەوێ خواردنەوەی كافاین بخۆنەوە، دەتوانن چای زەنجەبیل و نەعنا بخۆنەوە كە كافاینیان تێدا نییە، هاوكات لە بری ئاو، سوودیان بۆ مانەوەی جەستە بە تەڕی دەبێت.
دواتریش ئاماژە بە شیر دەكەن و دەڵێن، خواردنەوەی كووپێك شیری گەرمی شەوانە بەرلە خەوتن، بووەتە چارەسەرێكی باو كە شیر هێمنكەرەوەیە و هاوكات لە وەرزی سەرمادا تەڕی بە جەستە دەبەخشێت، هەروەها لە شیریشدا مادەی كالسیۆم بە جەستە دەگات، جیالەوەی سوودی بۆ نەهێشتنی هەوكردنەكان هەیە.