بۆچی شەوانە كۆكە زیاتر دەبێت؟

:: PM:06:45:31/01/2026 ‌

رەنگە خۆت هەستی پێ بكەیت یان یەكێك لە ئەندامانی خێزانەكەت، كە شەوانە بەهۆی كۆكەیەكی وشكەوە خەو ئاسایی نییە و ئەو كەسە خەوی دەشێوێت، هەندێك حاڵەت و كێشەی تەندروستی هەن هۆكارن، لەوانە گەڕانەوەی ترشەلۆكی گەدە و رەبو و داخرانی درێژخایەنی سییەكان، جیا لە ئینفلەوەنزا و هەوكردنی كەلێنەكانی لووت و هەستیاری، كە خورانی گەروو دروست دەكەن، دەبنە هۆی دروستبوونی نۆرە كۆكەیەكی وشك.

لە هۆكارەكانی زیادبوونی شەوانەی كۆكەی وشك، گەڕانەوەی ترشەلۆكی گەدە بۆ سورێنچك، بەتایبەتی بەهۆی پاڵكەوتن بۆ خەوتن، لە نیشانەكانی ئەو حاڵەتەش ئازاری سینگ و سووتانەوەی گەدە و زەحمەتیی قووتدان و گڕبوون و كپبوونی دەنگ و هێڵنجهاتنەوە و هەوكردنی گەروو، هەروەها وەرگرتنی هەندێك دەرمانی بەرزیی پەستانی خوێن، یان رەبو یان هەناسەتەنگی، كە ئەوانە بەدەست هەوكردنی بۆرییەكانی هەناسەدان دەناڵێنن و تووشی كۆكە و دەنگی هەناسەدان و زەحمەتیی هەناسەوەرگرتن دەبنەوە.

نەخۆشی داخرانی درێژخایەنی سییەكان و هەوكردنی بۆرییەكانی هەناسە و ئاوسانی سییەكان و زەحمەتبوونی هەناسەدان و تووشبوون بە كۆكەی وشك، بەتایبەتی بەیانیان، هەوكردنی سییەكان، دابەزینی شلەی لووت بۆ ناو قورگ و هەستیاری كە كۆكە دروست دەكات بەتایبەتی لەكاتی پاڵكەوتن بۆ نوستن، كۆكەڕەشە.   



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل