رەنگە ئەو پرسیارە بكرێت ئاخۆ پێوەندی لە نێوان تەندروستیی پێ و تەندروستیی مێشك چییە؟، ئاخۆ جۆری پێڵاوی مرۆڤ چۆن كار لە مێشك و فەرمانەكانی لە سەرنجدان هیتریش دەكات؟، ئەوە لەو كاتەی هەندێك لە كۆمپانیاكانی پێڵاو باسی ئەوە دەكەن كە بەرهەمەكانیان توانای چالاككردنی مێشكی هەیە.
بەپێی راپۆرتێكی ماڵپەڕی
"زە كۆنفێرسێشن"، زانایانی بواری دەمارەكان ئاماژە دەكەن كە ژێرەوەی پێ هەزاران وەرگری هەستی بەرپرسی لە هەستكردن بە پەستان و لەرینەوە و جووڵەی تیادایە، ئاماژەكان لە رێگەی كۆئەندامی دەمارەوە بۆ مێشك دەگوازێتەوە، بۆیە ئەو هەستانەی لە پێكانەوە دێن شوێنێكی گەورە لە بەشی پێوەست بە هەستەكان لە توێكڵی مێشك داگیر دەكەن، ئەوەش بەهۆی تایبەتمەندیی ئەو ناوچەی مێشك بە هاوسەنگی و جووڵانەوە و باری لەش.
زانایان ئاماژە دەكەن كە پێڵاو كار لە هەستكردنی قووڵ دەكات، واتە توانای مێشك لە درككردن بە شوێنی لەش لە بۆشاییدا، كە بەتوندی پێوەندی بە هۆشیاری و ئاگایی مرۆڤەوە هەیە، بۆیە هەر گۆڕانكارییەك لەو ئاماژە هەستیارییانەی لە پێیەكانەوە دەگەنە مێشك بەرجەستەی هەستكردنی مرۆڤ بە جێگیری و سەرنجدان لە مێشك دەكات.
شارەزایان دەڵێن، پێڵاوەكانی ژێرەوەیان تەنك و نەرمە، رێگە بۆ گواستنەوەی زیاتری زانیارییە هەستیارییەكان بۆ مێشك دەكەن، دەبنە هۆی باشتركردنی هاوسەنگی لەش و هەستكردن بە جووڵانەوە، بۆیەش پزیشكانی دەمارەكان و شارەزایانی چارەسەری سروشتی گرنگییەكی تایبەت بە جۆری پێڵاوەكان دەدەن، بەتایبەتی بۆ ئەوانەی كێشەی هاوسەنگی و رۆیشتنیان هەیە.