بە خواردنەوەی ئاو و لیمۆ فشاری خوێن دابەزێنە

:: AM:11:25:07/02/2026 ‌
بەرزبوونەوەی فشاری خوێن یەكێكە لە حاڵەتە باوەكان و مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و جەڵتەی مێشك زیاتر دەكات، چەند توێژینەوەیەكیش بۆ كەمكردنەوە و دابەزاندنی فشاری خوێن دووپات لەوە دەكەنەوە، خواردنەوەی ئاو بە لیمۆوە بەشێوەیەكی ڕێكخراو و بەردەوام یارمەتیدەرێكی زۆرباش دەبێ بۆ دابەزاندنی فشاری خوێن.

لیمۆ دەوڵەمەندە بە كۆمەڵێك مادەی سوودبەش بۆ تەندروستیی دڵ، لەوانە ڤیتامین سی و ترشی ستریك و پۆتاسیۆم، ئەو پێكهاتانە یارمەتیدەرن لە پشتیوانیی ئەركی دەمارەكانی خوێن و خاوكردنەوەیان، ئەمەیش دەبێتە هۆی دابەزاندنی فشاری خوێن و زیانەكان بەهۆی تووشبوون بە بەرزی فشاری خوێن كەم دەبێتەوە.

ئەو گیراوەیە لەسەر زۆر ئاژەڵ تاقی كراوەتەوە و دەرئەنجامی ئەرێنیی باشی لێ كەوتووەتەوە، بەڵام تا ئێستە بەشێوەیەكی سنووردار لەسەر مرۆڤ هاتووەتە تاقیكردنەوە.

لەگەڵ ئەوەیشدا شارەزایان پشتڕاستی ئەوەیش دەكەنەوە، شێداری و مانەوەی جەستە بە تەڕی دەهێڵێتەوە، ئەمەیش هۆكارێكی سەرەكییە بۆ مانەوەی دڵ بە تەندروستی و ڕێكخستنی فشاری خوێن، هاوكات خواردنی پەرداخێك ئاو بە تێكەڵكردنی قاشێك لیمۆ و هێشتنەوەی بۆ نیو سەعات و دواتر خواردنەوەی دەبێتە هۆی دابەزاندنی كێشی لەش، ئەمەیش بەهەمانشێوە كاریگەریی لەسەر فشاری خوێن دادەنێت.


وشە - باز ئه‌حمه‌د