توێژینەوەیەكی نوێ پێوەندییەكی مەترسیدار و قووڵی لە نێوان قەڵەوی و پەتاكان و هەوكردن لە جەستەی مرۆڤ دۆزیوەتەوە. دووپات لەوە دەكاتەوە، هەریەك لە شەش كەس كە بەهۆی پەتاكان دەمرن، هۆكارەكەی بۆ قەڵەوی دەگەڕێتەوە.
شارەزایان هۆشداریی بەو كەسانە دەدەن كە بە دەست قەڵەوییەوە دەناڵێنن، چونكە ئەگەری چوونیان بۆ نەخۆشخانەكان و مردنیان بە ڕێژەی 70% بەرز دەكاتەوە، ئەوانەیشی بەشێوەیەكی زۆر قەڵەون، ئەوا ئەگەری مردنیان سێ هێندە بەرزتر دەبێتەوە.
زانایان نایشارنەوە كە لە دەیەكانی داهاتوو قەڵەوی لە ئاستی دنیا بەشێوەیەكی سەرسوڕهێنەر روو لە زیادبوون دەكات، ئەوەیش ئاشكرایە كە قەڵەوی وا دەكات لە تەمەنێكی زوو و زۆرجار بچیتە نەخۆشخانە و بمێنیتەوە و ئەگەری مردنی مرۆڤ زۆر زیاتر دەكات، بەتایبەت بەهۆی پەتا باوەكان، وەك ئەنفلەوەنزا و هەوكردنی سییەكان و هەوكردەی گەدە و هەوكردنی ڕێڕەوی میز و هەوكردنی سییەكان و ڤایرۆسی كۆرۆنا.
توێژینەوەكە كە لە گۆڤاری لانسێتی پزیشكی بڵاو كراوەتەوە و لە تەواوی دنیا 540 هەزار كەس وەرگیراون و بەگوێرەی لێكدانەوەی مەترسییەكان، توێژەران گەیشتنە ئەو دەرئەنجامەی یەكێك لە هەر شەش كەس كە بەهۆی پەتا ئاساییەكان لە بەریتانیا دەمرن، ئەوانەن كە قەڵەون، لەسەر ئاستی دنیایش كەسێك لە 10 كەس بەهۆی قەڵەوی و تووشبوون بە پەتاكان گیان لە دەست دەدەن و لە ئەمەریكایش ئەو ڕێژەیە مەترسیدارترە، لە یەكێك لە هەر چوار كەس ئەوانەی بە پەتاكان دەمرن، قەڵەون.
ساڵانە زیاتر لە 600 هەزار كەس لە كۆی 5.4 كەس كە دەمرن، ئەوانە بەهۆی پەتاكان و قەڵەوییەوە دەمرن، ئەمەیش دەكاتە ڕێژەی 10.8%ی سەرجەم مردووان لە ساڵێكدا لەسەر گۆی زەوی.