جیا لە تووی رەش.. ئەو خۆراكانەی بە دژەئۆكسید دەوڵەمەندن

:: PM:02:42:10/02/2026 ‌
دژەئۆكسید كە بۆ نوێبوونەوەی شانەكانی جەستە زۆر گرنگە، لەناویاندا تووی رەش بەوە دەناسرێتەوە كە زۆرترین دژەئۆكسید لەخۆ دەگرێت و بەو مادەیە دەوڵەمەندە، بەڵام پسپۆرانی بواری خۆراك ئاماژە بەوە دەدەن، زۆر خۆراكی تر هەن لە تووی رەش زیاتر بە دژەئۆكسید دەوڵەمەندن، بۆیە لێرەدا باس لەو خۆراكانە دەكرێت.

بەشی زانست و تەندروستیی پێگەی "شەرق ئەوسەت"، هەواڵەكەی لە پێگەی "ڤێریۆیل هێڵس" وەرگرتووە كە پسپۆرانی بواری خۆراك لەبارەی ئەو خۆراكانەی بە دژەئۆكسید دەوڵەمەندن كردووە، ئاماژە بەوە دەدەن كە تا ئێستە وا باو بووە تووی رەش، لە سەرووی تەواوی خۆراكەكانی ترەوەیە بە دەوڵەمەندبوونی بە دژەئۆكسید، بەڵام راستییەكەی ئەوەیە زۆر خۆراكی تر هەن لە تووی رەش زیاتر دژەئۆكسید لەخۆ دەگرن، نموونەیان پرتەقاڵ و  شوكوڵاتە و گوێز و قاوە و چای سەوز و زیاتریش.

باس لە شوكوڵاتەی تۆخ دەكرێ كە بە دژەئۆكسید زۆر دەوڵەمەندە، ئەویش بۆ پارێزگاری لە دڵ و مێشك و هەروەها بەهێزبوونی زیاتری بەرگریی جەستە، بۆیە شوكوڵاتە لە تووی رەش زیاتر دژەئۆكسید لەخۆ دەگرێت. هەروەها سێویش وەك میوەیەك كە مادەكانی فلافۆنویدات و پۆلیفینۆلات و ڤیتامین "سی" لەخۆ دەگرێت، بە دژەئۆكسید زۆر دەوڵەمەندە.

هەروەها پسپۆران باس لە گوێز دەكەن كە ئەویش بە دژەئۆكسید دەوڵەمەندە، ریسڤیراترۆل و كاتیشیتات و ئیلاجیتانینات لەخۆ دەگرێ كە ئەوانە رۆڵیان بۆ نەهێشتنی هەوكردن لە تەواوی جەستەدا هەیە، هاوكات مەترسییەكانی تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەكان كەم دەكەنەوە.

دوای ئەوانە پسپۆران باس لە قاوە دەكەن كە پێیان وایە قاوە زۆر زیاتر دژەئۆكسیدی لە تووی رەش لەخۆ دەگرێت، بۆیە دەڵێن قاوە رۆڵی زۆری هەیە بۆ باشتربوونی ئەركەكانی مێشك، كەمكردنی هەوكردن و پارێزگاری لە تەندروستیی دڵ دەكات. هەروەها چای سەوزیش مادەكانی بۆلیفینۆلات و كاتیشیناتی زیاتر لە تووی رەش لەخۆ دەگرێت، بۆیە بە دژەئۆكسید زۆر دەوڵەمەندە.

دواتریش پسپۆرانی بواری خۆراك باس لە هەنار دەكەن و دەڵێن، بە دژەئۆكسید زۆر دەوڵەمەندە، ئەویش مادەكانی بۆلیفینولات و ئەنسۆسیانینات و بۆنیكالاجینات و ئیلاجیتانینات لەخۆ دەگرێت، ئەویش وا دەكات رۆڵی گەورە لە تێكچوونی شانەكانی جەستە ببینێت.





وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د