هەفتەیەك خوێ نەخۆیت چی بەسەر فشاری خوێنت دێت؟

:: AM:10:00:11/02/2026 ‌
بەر لەوەی خوێ بكەیتە ناو خواردنەكەتەوە، بیرێك بكەرەوە كە چی بەسەر پاڵەپەستۆی خوێنت دێ، ئەگەر هەفتەیەك نەیخۆیت و بەكاری نەهێنیت بۆ چێشتلێنان، ئەوە ڕوونە كە خوێ باش نییە و فشاری خوێن بەرز دەكاتەوە. 

بەگوێرەی توێژینەوەیەكی زانستی، هەفتەیەك دووركەوتنەوە لە هەموو جۆرە بەكارهێنانێكی خوێ لە هەموو ئەو شتانەی كە دەیخۆیت، كاریگەرییەكەی هێندەی خواردنی حەبی دابەزاندنی فشاری خوێن و بگرە زیاتریشە، بە رێژەیەكی زۆر بەرچاو فشاری خوێنێت دادەبەزێت. 

توێژینەوەیەك كە لە گۆڤاری ڤیری وێل بڵاو كراوەتەوە، تێیدا پزیشكان داوایان لە كەسانی بە تەمەن كردووە، كە سیستمێكی خۆراكی كەمخوێ بۆ ماوەی هەفتەیەك پێڕەو بكەن، دواتر بەراوردی بكەن لەگەڵ هەفتەی پێشوو كە خواردنی ئاسایی و خوێ تێكراویان خواردووە، هەر تاكێكی ئەمەریكی ڕۆژانە سێ هەزار و 500 میلیگرام خوێ دەخوات، بەڵام ئەوان ڕۆژانە تەنیا 500 میلیگرامیان ڕۆژانە بەو بەساڵاچووانە بۆ ماوەی هەفتەیەك داوە. 

بە بەراورد لەگەڵ سیستمی خۆراكی پێشوویان، ئەو سیستمە نوێیە كە كەمتر خوێی تێدا بەكار هێنراوە، كاریگەریی زۆرباش و ڕاستەوخۆی لەسەر دابەزاندنی فشاری خوێنی تاقیكراوان هەبووە، بە رێژەی شەش میلیمەتر توانیویەتی فشاری خوێنی سەرەوە كەم بكاتەوە، ئەو جۆرە فشارە كاریگەریی خراپی لەسەر بۆڕییەكانی سەرەكیی خوێن لە كاتی لێدانی دڵ هەیە. 

هاوكات ئەو ڕێژە كەمەی فشاری خوێن كە بەهۆی كەمیی خواردنی خوێوە هاتووەتە دەست، بەراوردیان كردووە بە كاریگەریی خواردنی حەبی دابەزاندنی فشاری خوێن، هەردوولا بە هەمانشێوە كاریان كردووە، واتە كەمخواردنی خوێ هاوشێوەی حەبی دابەزاندنی فشاری خوێن كاریگەریی هەیە.


وشە - باز ئه‌حمه‌د