رەنگە هەندێك كەس هەست بە خێرابوونی لێدانی دڵ یان دڵەكوتە بكەن، هەست بەوە بكەن كە دڵیان بۆ ساتێك لە لێدان دەكەوێت و دووبارە دەگەڕێتەوە لێدان، كە زۆرجار نیگەران و ترس دروست دەكات، كەچی زۆرینەی حاڵەتەكانی مەترسیدار نین و بە دەگمەن پێویستییان بە چارەسەرییە، لە بڵاوترین
هۆكارەكانی:
*رارایی و نیگەرانی، رەنگە بەهێزیی ئەو جۆرە هەستانە ببنە هۆی دەردانی چەند جۆرە هۆرمۆنێك كە لێدانی دڵ خێرا بكەن، كاتێك وا دەكەن لەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەكان ئامادە بكات.
*وەرزشكردن، لەكاتی وەرزشكردن لێدانی دڵ زیاد دەكات، بەتایبەتی لەكاتی راكردنی خێرا و وەرزشی قورس، كاتێك دڵ بەخێرایی هەوڵی گەیاندنی خۆراك و ئۆكسجین بۆ ماسولكەكان دەدات.
*وەرگرتنی كافایین، واتە دوای خواردنەوەی قاوە و چا و خواردنەوە وزەبەخشەكان و شوكولاتە، كە مادەیەكی وریاكەرەوەیە و خێرایی لێدانی دڵ زیاتر دەكات.
*نیكۆتین، كە لە جگەرە و بەرهەمەكانی تووتندا هەیە و پەستانی خوێن و تێكڕای لێدانی دڵ زیاتر دەكات.
*گۆڕانكاریی هۆرمۆنی، ژنان لەكاتی سووڕی مانگانە یان دووگیانی یان نزیكبوونەوەی تەمەنی بێئومێدی و چوونە ناو ئەو قۆناغە بەهۆی گۆڕانی هۆرمۆنی تووشی دەبنەوە.
*تا، بەهۆی نەخۆشییەوە پلەی گەرمی لەش بەرز دەبێتەوە و بەكارهێنانی وزە زیاتر دەبێت، ئەوەی خێرایی لێدانی دڵ زیاتر دەكات.
*هەندێك جۆری دەرمان و چارەسەری وەك ئەنتی بایۆتیك و دژەرەبوو و دەركانی كۆكە و ئینفلەوەنزا و كەمكردنەوەی كێش و بەرزیی پەستانی خوێن و رژێنی دەرەقی.
*لەكاتی دابەزینی شەكری خوێن و دەردانی هۆرمۆنەكانی رارایی وەك ئەدرینالین كە دەبێتە هۆی خێرابوونی لێدانی دڵ.
*زیادبوونی چالاكیی رژێنی دەرەقی.
*تێكچوون و شێوانی سیستمی دڵ وەك لەرزینی گوێچكۆڵەی دڵ و خێرابوونی گرژیی سكۆڵەكان و كێشە لە كارەبایی سكۆڵەكان.
*خواردنەوەی كحول.
*گرژیی زووتری سكۆڵەی دڵ.