خواردنە بەهاراتییەكان كاریگەرییەكی بەرچاویان لەسەر هەرسكردن و تەندروستیی ڕیخۆڵە هەیە، بەپێی لێكۆڵینەوەكانی ئەم دواییە، پێكهاتەی سەرەكیی ئەو خواردنانەی بەهاراتی زۆر تێدایە، كاریگەری لەسەر سیستمی هەرس هەیە بە هەردوو شێوازی كورتخایەن و درێژخایەن.
بۆ زۆربەی كەسانی
تەندروست، خواردنی بەردەوامی خۆراكی بەهارات ئەگەری زۆرە سوودی هەرس و گۆڕانكاری خۆراك پێشكەش بكات. پێوەندی هەیە بە باشتربوونی ڕێكخستنی گۆڕانكاریی خۆراك و كەمبوونەوەی ڕێژەی قەڵەوی و كەمبوونەوەی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دووەمەوە.
هەروەها بە ئەگەرێكی زۆرەوە دەبێتە هۆی گۆڕانكاری لە پێكهاتە و جۆراوجۆری مایكرۆبایۆتای ڕیخۆڵە كە ڕەنگە تەندروستیی گشتیی ڕیخۆڵە بەرەوپێش ببات.
سوودەكانی تر كە لە توێژینەوەكانی مرۆڤ و ئاژەڵدا بەدی دەكرێن بریتین لە جێگیركردنی ئاستی شەكری خوێن، كەمكردنەوەی كۆلیسترۆڵ و نیشاندانی كاریگەریی دژەهەوكردن و دژەئۆكسێنەر و دابەزاندنی پەستانی خوێن.
لە توێژینەوەیەكدا، ئەو بەشداربووانەی كە ژەمە بەهاراتییەكانی مامناوەندیان خواردووە، نزیكەی 18% كالۆریی كەمتریان خواردووە بە بەراورد بەوانەی كەمتر ژەمە بەهاراتییەكانیان خواردووە، چونكە هەستكردن بە تێری زیاد دەكات و ئارەزووی دوای نانخواردن كەم دەكاتەوە.