توێژینەوەیەكی نوێ دەریدەخات كە زەیتی زەیتوون لەگەڵ هەڵكشانی تەمەندا، كلیلی پاراستنی مێشك و یادەوەرییە.
زانایان لە زانكۆی "ڕۆڤێرا یی ڤیرجیلی" لە ئیسپانیادا، بۆ ماوەی دوو ساڵ چاودێریی 656 كەسی تەمەن 55 بۆ 75 ساڵیان كردووە، توێژەران بە وردی سەیری جۆری بەكتریای ناو ڕیخۆڵە و ئاستی زیرەكی و یادەوەرییان كردووە.
ئەو كەسانەی بە بەردەوامی زەیتی زەیتوونی سروشتییان بەكار هێناوە، ئەنجامەكانیان بەم شێوەیە بووە:
- توانای بیركردنەوە و سەرنجیان زۆر باشتر بووە لەوانەی زەیتی تریان بەكار هێناوە.
- جۆرە بەكتریایەكی سوودبەخشیان لە ناو ڕیخۆڵەدا زیادی كردووە كە پێوەندیی ڕاستەوخۆی بە پاراستنی مێشكەوە هەیە.
زانایان دەڵێن زەیتی زەیتوون لە ڕێگەی كاركردنەسەر بەكتریاكانی ناو ڕیخۆڵە، نامەی ئەرێنی بۆ مێشك دەنێرێت و خانەكان لە پیربوون دەپارێزێت.