بیبەری تون یان تیژ، یەكێكە لە پێكهاتە خۆراكییە بڵاوەكان لە دنیا، چێژێكی تایبەت و خوازراو بە خۆراك دەبەخشێت، بەڵام كاریگەرییەكەی هەر لە چێژەكەی نییە، بەڵكو لە سوودەكەیەتی بۆ تەندروستی مرۆڤ، بەتایبەتی بۆ تەندروستی دڵ و لوولەكانی خوێن.
توێژەران لە ساڵانی دوایی تیشكیان خستە سەر سوودەكانی بیبەری توند بۆ تەندروستی دڵ و رێكخستنی بەرزیی پەستانی خوێن و كەمكردنەوەی تووشبوون بە هەندێك نەخۆشی و كێشەی دڵ، بیبەری تون وەك بەهارات بەكار دێت، یان بە فرێشی و كولاوی دەخورێت، یەكێك لە پێكهاتە سەرەكییەكانی كاپسیسینە كە بەرپرسە لە چێژە تونەكەی، هاوكات سەرچاوەی سوودە زۆرەكانی ئەو جۆرە بیبەرەیە.
سوودەكانی بیبرەی تون بۆ دڵ بریتییە لە رێكخستنی پەستانی خوێن و ئاستی كۆلیسترۆڵ لە خوێن، ئەوەش بەهۆی ئەو دژەئۆكسێنەری تیایەتی ن دەبێتە هۆی باشكردنی سووڕی خوێن و پاراستنی لوولەكانی خوێن و ئەوەش دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی پەستانی خوێن، دەبێتە هۆی گەیشتنی باشتری خوێن بۆ لەش و مرۆڤ لە جەڵتەی خوێن و نۆرەی دڵ دەپارێزێت.
بیبەری توند رۆڵی لە رێكخستن و دابەزینی پەستانی خوێن هەیە، ئەوانەی بە رێكوپێكی ئەو جۆرە بیبەرە دەخۆن، پەستانی خوێنیان كەمترە و كەمتر حەز بە خواردنی سۆدیۆم دەكەن، كە پێویستە بۆ كۆنترۆڵكردنی پەستانی خوێن، ئەوەش رۆڵی هەیە لە تووشنەبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ.