گیرانی خوێنبەرەكان یەكێكە لە كێشە بڵاوەكانی ئەو سەردەمە، بەتایبەتی بەهۆی جۆری خۆراك و كەمجووڵانەوە و سروشتی ژیانەوە مرۆڤ تووشی دەبێت، چەند نیشانەیەك لەسەر ئەو كەوسە بەدیار دەكەوێت و پێویستە چارەسەر بكرێت، لە خوارەوە شەش نیشانە باس كراون كە شەوانە بەسەر ئەو كەسانە بەدیار دەكەوێت كە
گیرانی خوێنبەرەكانیان هەیە.
*ئازاری سینگ، ئازارێكی سووك یان توند لە ناوەڕاست و چەپی سینگ، لە كاتی پاڵكەوتنی شەوانە لەسەر پشت زیاتر دەبێت.
*هەناسەتەنگی، كاتێك خوێنبەرەكان دەگیرێن دڵ گوشاری زیاتری دەكەوێتە سەر بۆ گەیاندنی خوێن بۆ بەشەكانی لەش، ئەوەش هەناسەنگی دروست دەكات.
* مێروولەكردنی شەوانەی پەلەكان وەك باسك و قاچ بەهۆی لاوازیی سووڕی خوێن لە پەبلەكان.
* شەكەتی و ماندووبوونی زۆری شەوانە بەهۆی ماندووبونی دڵ كە بە نوستنیش چارەسەر نابێت.
*پرخەی شەوانە لەكاتی نوستن بەهۆی هەناسەتەنگی و هەستكردن بە خنكان.
* ئارەقەكردن ئەویش ئاماژەیەكە بۆ داخرانی خوێنبەرەكان، بەتایبەتی ئەگەر ئازاری سینگ و هەناسەتەنگی لەگەڵ بێت.