نەخۆشی شەكرە یەكێكە لە نەخۆشییە درێژخایەنەكانی سەردەم، واتە لە ئێستەدا زۆر بڵاوە، هۆكارەكەی زانراوە و چارەسەریش تا ئێستێكی باش هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەدا زۆر كەس پێیان كۆنترۆڵ ناكرێت و تووشی كاریگەرییە مەترسیدارەكانی دەبنەوە، چەند نیشانەیەك هەن لە پاشەڕۆی مرۆڤ بەدیار دەكەون و ئاماژە بۆ تووشبوون بە شەكرە دەكەن.
ئەو نیشانانە لە كەسێكەوە بۆ یەكێكی تر جیاوازن، لەوانە قەبزی، جیا لەوە چەند نیشانەیەكی تر هەن، وەك پاشەڕۆی رەق و زەحمەتیی دەردانی پاشەڕۆكە، بەهۆی سستی جووڵە پاشەڕۆ لەناو ریخۆڵەكان بەهۆی وشكی و رەقبوونی، كەمیی دەردانی پاشەڕۆ بەهۆی قەبزی، بۆ كەمتر لە سێ جار لە هەفتەیەك، داخران و پڕبوونی رێكە بە پاشەڕۆی رەق و كەڵەكەبوو، پاشەڕۆی ئاوی، جۆرێكی تری پاشەڕۆیە لە هەندێك كەش بەدیار دەكەوێت، ئەوانە زیاتر پاشەڕۆ دەردەدەن و زیاتر دەچن بۆ دەبڵیو سی.
بۆنی پاشەڕۆی نەخۆشانی شەكرە جیاوازە بەهۆی ئەو ئەسیتۆنەی تیایەتی كە لە پشتبەستنی لەش بە چەوری لە بری گلوكۆز بۆ بەرهەمهێنانی وزەوە دروست دەبێت، تێكچوونی دەماریی كۆئەندامی هەرس و سستبوون یان خێرابوونی و دروستبوونی سكچوون یان قەبزی، تێكچوونی فەرمانی قۆلۆن و هەستكردنی زیاتر بە چوونە سەر ئاو، جیا لەوە مانەوەی زیاتری پاتشەڕۆ لە ریخۆڵەكان ئاوسان و ئازاری سك دروست دەكات، بەتایبەتی شەوانە.