بۆچی ژنان زیاتر تووشی خەمۆكیی وەرزی دەبن؟

:: AM:05:46:23/03/2026 ‌

هەردوو رەگەزی نێر و مێ لە چەند رووێكەوە جیاوازیان هەیە، لەوانە لە رووی بیركردنەوە و هەستەكان و دەروونییەوە، پزیشكێكی پسپۆڕی دەروونی باسی ئەوە دەكات ژنان زیاتر تووشی خەمۆكیی وەرزی دەبنەوە، وریایی لە كاریگەریی گۆڕانكاریی وەرزی، بەتایبەتی هەردوو وەرزی پایز و زستان لەسەر لایەنی دەروونی مرۆڤ دا.

د. وەلید هیندی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی دەروونی دەڵێت، خەمۆكی وەزری یان شێوانی سۆزداریی وەرزی، پێوەندی بە كەمیی بەرگەوتنی رووناكی خۆرەوە هەیە، كار دەكاتە سەر كیمیای مێشك، بەتایبەتی هۆرمۆنەكانی وەك سیرۆتۆنین و میلاتۆنین، كە بەرپرسن لە رێكخستنی میزاج و نوستن، ژنان زیاتر بەو حاڵەتە كاریگەرن و 80%ی ئەوانەی ئەو جۆرە خەمۆكییەیان هەیە ژنن.

روونی كردەوە، هۆكارەی ئەوەش بۆ گۆڕانكاریی هۆرمۆنی دەگەڕێتەوە، بەتایبەتی هۆرمۆنی ئیسترۆجین، كە كار لە ئاستی سیرۆتۆمین لە مێشك دەكات، بەتنایبەتی ئەو شێوانە سۆزدارییە لە تەمەنەكانی 20 و 30 ساڵ بەدیار دەكەوێت، ساڵانە لەگەڵ دابەزینی پلەی گەرما و كورتبوونی سەعاتەكانی رۆژ دووبارە دەبێتەوە، لە نیشانەكانی هەستكردن بە خەمباری و خەمۆكی بەردەوام و شەكەتی و داهێزران و شێوانی نوستن و زۆر نوستن و گرنگینەدان بە چالاكیی رۆژانە و خواستی زۆری خواردنی شیرینی و زیادبوونی كێش. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل