بەهۆی هەندێك هۆكاری وەك سیستمی خۆراك و شێوازی ژیان و جگەرەكێشان و هیتریش، جەڵتەی دڵ تەنیا پێوەست نەماوە بە كەسانی بەتەمەنداچوو، رێژەی ئەو كەسانەی تەمەنیان بچووكە و تووشی دەبنەوە زیادی كردووە، ئەگەرچی ئەوان كێشەی وەك بەرزی پەستانی خوێن و شەكەرەیان نییە و جگەرەكێش نین، بەڵام ئەوانی بۆچی تووشی دەبن و نیشانەكانی چین؟
د
. ئەحمەد عیسمەت پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی مێشك و دەمار دەڵێت، هۆكاری سەرەكیی جەڵتەی مێشك لە كەسانی بەتەمەنداچوو بریتییە لە بەرزی پەستانی خوێن و نەخۆشی شەكرە و رەقبوونی خوێنبەرەكان، نەخۆشییەكانی دڵ، كەچی لە گەنجان هۆكارەكەی جیاوازە و رەنگە چاوەڕواننەكراو بێت وەك نەخۆشییەكانی سیستمی بەرگری یان شێوانی بۆماوەیی و هەندێك نەخۆشی خوێن.
زیاتر گوتی، بوونی تۆماری خێزانی ئەو حاڵەتە رۆڵی هەیە، دەری دەخات جەڵتەی مێشك چەند بڵاوە لە ناو خێزانەكە و ئەوەش وا دەكات پزیشكان چەند پشكنینێكی تایبەت بەو حاڵەتە ئەنجام بدەن، لەوانە پشكنینی سیستمی بەرگری و وێنەی تیشكی دڵ و خوێنبەرەكان، پشكنینی بۆماوەیی، دووپاتی كردەوە كە جیاوازییەكی زۆر لە نێوان نیشانەكانی حاڵەتەكە لە گەنجان و بەتەمنەكان نییە، لەوانە لاوازی و سڕبوون و مێروولەكردنی لایەكی لەش.
وەك ئەو پزیشكە دەڵێت، لە نیشانەكانی تری شێوانی كتوپڕی تێگەیشتن و قسەكردن، لەدەستدانی كتوپڕی بینین، سەرئێشەیەكی توند و كتوپڕ.