میكرۆبی گەدە یەكێكە لە حاڵەتە نەخۆشییە بێزاركەر و مەترسیدارەكان ئەگەر چارەسەر نەكرێت، نەخۆش تووشی چەند نیشانەیەك دەبێت و ئەگەر نەیتە چارەسەركردن كاریگەری دەبێت، لەوانە تووشبوون بە برین و خوێنبەربوونی گەدە تا تووشبوون بە شێرپەنجە.
ئەو
میكرۆبە لە جۆری بەكتریای چیلكەییە كە لە ناو ناوەندی ترشی گەدە دەژیت، چەند نیشانەیەكی لەگەڵدا دەبێت، لەوانە سكئێشە و داهێزران و خواردنی ئەو كەسە نائاسایی دەبێت، چەند مەترسییەك دەكەوێتە سەر كەسی تووشبوو، لەوانە هەوكردنی درێژخایەن بەهۆی لاوازكردنی لینجەپەردەی ناوپۆشی گەدە، گۆڕانكاری لە ترشی ناوەكیی خانەكانی گەدە بەهۆی توندی هەوكردنەوە، دروستبوونی گرێ و خانەی نائاسایی و ئەگەر چارەسەر نەكرێت بەرەو شێرپەنجە دەێت.
لە هۆكارەكانی مەترسیداریی ئەو نەخۆشییە زیاتر دەكەن وەك جگەرەكێشان و بوونی تۆماری خێزانی تووشبوون و زۆر خواردنی سوێری و كەمخواردنی سەوزە، ئەگەر ئازاری سك زۆر بێت یان بە بەردەوام بای سك هەبوو و بە بەردەوام ئەو كەسە قرقێنەی هەبوو بێ هۆكاری كێشی لەدەست دەدا یان زوو تێر دەبوو، پێویستە سەردانی پزیشك بكرێت.
د. هیشام خەیات مامۆستای پسپۆڕی جگەر و كۆئەندامی هەرس دەڵێت، میكرۆبی گەدە لەسەر ئاستێكی دوورخایەن شێرپەنجە دروست دەكات، بەڵام ئەوە دەگمەنە و دەوەستێتە سەر جۆری میكرۆبەكە، بەڵام پێویستە حاڵەتەكە زوو چارەسەر بكرێت.