پێوەندیی ئاڵۆزیی بینین و شەكرە و بەرزیی پەستانی خوێن چییە؟

:: PM:09:01:29/03/2026 ‌

زۆرینەی حاڵەتە نەخۆشییەكان پێوەندییان بە یەكترەوە هەیە و كار لە چەند ئەندامێكی لەش بەیەكەوە دەكەن، نەخۆشی شەكرە و بەرزیی پەستانی خوێن دوو حاڵەتی درێژخایەنن و كاریگەریی جیاجیایان لەسەر لەش هەیە، رەنگە كەسانێك ناوە ناوە یان بە بەردەوام نووشی شێوانی بینین ببن.

لە هۆكارەكانی شێوانی بینین، كێشەكانی چاو و لاوازبوونی وەك كورتبینی یان درێژبینی، بەتایبەتی لەگەڵ چوونە ناو تەمەنەوە، مانەوە بۆ ماوەیەكی دوورودرێژ بەدیار شاشەكان، لێرە وشكهەڵگەڕانی چاو دروست دەبێت، نەخۆشییە درێژخایەنەكان وەك شەكرە و بەرزیی پەستانی خوێن و شەقیقە.

باشترین رێگە بۆ پاراستنی هەستی بینین لە كێشەكان، لەوانە شێوان و لێڵبینی، پێویستە بە بەردەوام پشكنینی پزیشكی چاو بكرێت، شێداریی چاو و پاراستنیان لە وشكهەڵگەڕان، دەتوانرێت فرمێسكی دەستكرد و قەترە بەكار بێت، چارەسەركردنی نەخۆشییە درێژخایەنەكان، دووركەوتنەوە لە شاشەكانی كۆمپیۆتەر و تابلێت و مۆبایل و وەرگرتنی ڤیتامینی پێویست. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل