بەشێوەیەكی گشتی چەرەزات بژارەیەكی باش و تەندروستە، زۆرینەی سیستمی خۆراكە تەندروست و شارەزایانی خۆراك و تەندروستی باسی دەكەن، سوودی زۆری هەیە، لەوانە بۆ تەندروستی دڵ و هیتریش، گوێز لەو چەرەزات و خۆراكە گرنگانەیە كە بۆ تەندروستی دڵ باشە، بەڵام زۆر خواردنی رەنگە زیانی هەبێت.
گوێز رێژەیەكی زۆری ترشی چەوری ئۆمێگا سێی تیادایە، بە دژەئۆكسێنەر و ریشاڵ دەوڵەمەندە و ئەوانەش رۆڵی گەورەیان لە باشكردنی تەندروستی دڵ و لوولەكانی خوێن هەیە، ئاستی كۆلیسترۆڵی زیانبەش كەم دەكەنەوە كە دەبێتە هۆی رەقبوونی خوێنبەرەكان، یارمەتی جیڕیی لوولەكانی خوێن دەدات و ناوپۆشی لوولەكانی خویبَن دەپارێزێت و گەیشتنی خوێن و هناتنوچۆكردنی باشتر دەكات و داخرانی كەم دەكاتەوە.
بۆیە توێژینەوەكان ئاماژە دەكەن خواردنی رێكوپێك و بەردەوامی گوێز ئاستی كۆلیسترۆڵی زیانبەخش لە لەش كەم دەكاتەوە، جیا لە كەمكردنەوەی بەرزیی پەستانی خوێن و هەوكردن و بەئۆكسیدبوون لە لەش، ئەوانەش راستەوخۆ كاریگەرییان لەسەر تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و سەكتەی مێشك هەیە.
ئەوەی گرنگە رێنوێنییەكان بەو ئاراستەیە، دەبێت خواردنی گوێز مامناوەند بێت، رۆژانە 28 گرامی لێ بخورێت، دەكاتە چنگێكی بچووك، ئەوە بۆ مانەوەی بە سوودبەخشی و بێ زیادبوونی كالۆری، زۆر خواردنی گوێز ئەنجامی پێچەوانەی دەبێت، چونكە بە كالۆری وزە دەوڵەمەندە.