گۆشت بەهەموو جۆرەكانیەوە هی ئاژەڵ یان باڵندە، بۆ تەندروستی مرۆڤ بەسوودە و بەتایبەتی زۆرترین پرۆتین بە جەستە دەبەخشێت، بەڵام لەم هەواڵەدا پسپۆرانی بواری خۆراك، رۆشنایی دەخەنەسەر سوودەكانی ئێسك كاتێك دەكرێتە شلە، بۆیە بەراورد بە شلەی ئێسكی ئاژەڵ و مریشك دەكەن كە كامیان سوودی لەویتر باشترە.
پێگەی "شەرق ئەوسەت" كە هەواڵەكەی لە پێگەی "ڤێری وێڵ هێڵس" وەرگرتووە كە پسپۆرانی بواری خۆراك قسەیان بۆ كردووە، ئەوان ئاماژە بەوە دەدەن كە شلەی ئێسكی ئاژەڵ و مریشك بۆ جەستەی مرۆڤ زۆر گرنگ و سوودبەخشن، ئەوەی دەمێنێتەوە بۆ كوڵاندنی ئەو ئێسكە بۆ ماوەیەكی زۆر زیاتر لەوەی گۆشتی پێ دەكوڵێنرێت، واتە هەرچی پرۆتینی ناو ئێسك هەیە، سەرجەمی بە كوڵان دەچێتە ناو ئەو ئاوەی پێی دەكوڵێنرێت و لە كاتی خواردنەوەیدا، تەواوی پرۆتینەكە بە جەستە دەگات.
پسپۆران دەڵێن ئێسكی مانگا كە زۆرترین پرۆتین لەخۆ دەكرێت، بۆ كوڵاندنی ماوەیەكی زۆر زیاتری پێ دەوێت وەك لە ئێسكەكانی تر، بۆیە ئەگەر ئەو ئێسكە تێكەڵ بە سركە بكرێت و بۆ ماوەی چوار سەعات لەسەر ئاگر بمێنێتەوە و بێتە كوڵان، ئەوكات لە خواردنەوەی یەك كووپی ئەو ئاو و شلەیە، بەلای كەمەوە 10 گرام بە جەستە دەگات، بەو رێگەیە جیا لە پرۆتین، تەواوی رەگەزە خۆراكییەكانی ناو ئێسكەكە دەچێتە ناو ئاوەكەی وەك ئاسن و ترشەڵۆكی ئەمینی.
پسپۆران باس لەوەش دەكەن كە سوودەكانی شلەی ئێسك جا ئێسكی ئاژەڵ یان باڵەندە و مریشك، زۆرن و لەناویاندا رۆڵی زۆری هەیە بۆ كەمكردنەوەی هەوكردن بەشێوەیەكی گشتی، بۆ تەندروستیی ریخۆڵەكان باشە و هاوكات بۆ تەندروستیی ماسولكە و ئێسك سوودبەخشە و رەگەزە خۆراكییەكان هەڵدەمژێت.
لەبارەی سوودەكانی ئاو و شلەی ئێسكی ئاژەڵ و مریشك باس لەوە دەكەن كە وەك پێشتر گوترا، یەك كووپ ئاوی ئێسكی مانگا بڕی 10 گرام پرۆتین هەڵدەگرێت، بەڵام لە ئاو و شلەی ئێسكی مریشك، بڕی شەش گرام پرۆتین لەخۆ دەگرێت، ئەوەیش ئەو بەراوردەیە كە شلەی ئێسكی مانگا باشترە لە شلەی ئێسكی مریشك، جیالەوەی ئێسكی مریشك كەمتر كوڵانی دەوێ وەك لە ئێسكی مانگا.
دواتریش لەبارەی ئەو شەش گرام پرۆتینەی لە ئێسكی مریشدا هەیە، پسپۆران دەڵێن ئەو شلەیە جیالە پرۆتین، هاوكات رەگەزە خۆراكییەكانی تر لەخۆ دەگرێت وەك كالسیۆم و ئاسن و پۆتاسیۆم و ترشەڵۆكی فۆلیك. هاوكات سوودی زۆری بۆ تەندروستیی ئێسك و ماسولكە و دڵ و مێشك هەیە.