بەرزی پەستانی خوێن یەكێكە لە كێشەكانی سەردەم و حاڵەتێكی درێژخایەنە، زۆرینەی توێژینەوەكان باسی ئەوە دەكەن كە خوێی ئاسایی، خوێی چێشت، بەهۆی ئەو رێژە زۆرەی سۆدیۆمی تیایدایە هۆكاری سەرەكیی بەرزی پەستانی خوێنە، بۆیە توێژەران بەدوای شوێنگرەوەیەكی ئەو جۆرە خوێیەدا دەگەڕێن، لەوانە خوێی سەوز.
خوێی سەوز یەكێكە لە بژارەكانی یارمەتی كەمكردنەوەی پەستانی بەرزی خوێن دەدات، ئەوەش بەهۆی كەمیی ئەو سۆدیۆمەی تیایدایە بە بەراورد بە خوێی ئاسایی و بەوەش دەتوانێت دڵ لە چەند كێشەیەك بپارێزێت، رەنگە دەستەواژەی خوێی سەوز زۆر ورد نەبێت و بۆ ئەو خوێیە بەكار دەهێنرێت كە وەك شوێنگرەوەیەكی خوێی ئاسایی لە رووەك و گژوگیا یان قەوزەی دەریا وەرگیراوە و رێژەیەكی كەمتر سۆدیۆمی تیادایە، جیا لە بوونی مادەی تری وەك پۆتاسیۆم و كانزاكان و دژەئۆكسێنەرەكان.
سوودی ئەو جۆرە خوێیە ئەوەیە كە سۆدیۆمی كەومتری تیادایە، كە دەبێتە هۆی قەتیسبوونی شلەكان لەناو لەش و زیادبوونی قەبارەی خوێن و بەرزكردنەوەی پەستانی سەر لوولەكانی خوێن، جیا لە بوونی پۆتاسیۆم كە كار لە خاوبوونەوەی لوولەكانی خوێن و خۆرزگاركردن لە سۆدیۆم زیاتر دەكات و ئەوەش بەرزیی پەستانی خوێن كەم دەكاتەوە.
بەڵام سەرەڕای ئەو سوودانەوەی خوێی سەوز، زیانیشی هەیە، بەتایبەتی بۆ چەند توێژێك گونجاو نییە، بەتایبەتی ئەوانەی كێشەی گورچیلەیان هەیە یان دەرمانی وا دەخۆن كار لە هاوسەنگیی پۆتاسیۆم دەكات، زۆرخواردنی ئەو خوێیە زیانیان پێ دەگەیەنێت.