سێ جۆرەكەی قۆڵۆنی دەماری چین؟

:: PM:07:29:18/04/2026 ‌

نیشانەكانی قۆڵۆنی دەماری لە كەسێكەوە بۆ یەكێكی تر جیاوازە، بەڵام زۆر كەس هەن ئەوە نازانن كە ئەو حاڵەتە سێ جۆری هەیە، یەكێكیان قەبزی و ئەویتر سكچوون و سێیەم تێكەڵێك لە هەردووكیان، بۆیە زانینی جۆری حاڵەتەكە رۆڵی گەورەی لە چارەسەركردنی هەیە.

*قۆڵۆنی دەماری كە سكچوونی لەگەڵە، بڵاوترین جۆرە و 40%ی حاڵەتەكان پێك دێنێت، مرۆڤ تووشی چەند نۆرەیەكی سكچوون دەبێت، هۆكارەكەی بە وردی دیار نییە، بەڵام توێژینەوەكان باسی گۆڕانكاریی میكرۆبیۆمی ریخۆڵە دەكەن، واتە پێوەندی بە هاوسەنگیی بەكتریا و كەڕوو و وردە بوونەوەرەكانی ناو كۆئەندامی هەرسەوە هەیە، شێوانی ئەو هاوسەنگییە كێشە دەخاتە نێوان ریخۆڵەكان و مێشك، وا دەكات خۆراك خێراتر بەناو ریخۆڵەكان تێپەڕ ببێت و سكچوون و گرژی و نیشانەی تر دروست بكات. 

*قۆڵۆنی دەماری قەبزی لەگەڵە، واتە قەبزی و پاشەڕۆی رەق، كە زیاتر لە مێیینە و لە تەمەنی هەرزەكاری و گەنجیدا هەیە، لە هۆكارەكانی، شێوانی میكرۆبیۆمی ریخۆڵەكان، دەبێتە هۆی سستبوونی جووڵەی خۆراك و مژینی زیاتری ئاو لە پاشەڕۆ و بەوەش رەق و وشك دەبێت، سیسمی خۆراكی كەمڕیشاڵ، كار لە جووڵەی پاشەڕ دەكات و قەبارەی زیاد دەكات، هەندێك خۆراكی ورووژێنەر، وەك ماست و گلۆتین و چەوری.

*قۆڵۆنی دەماری تێكەڵ، تووشبووان بە نۆرە قەبزی و سكچوونیان هەیە و نیشانەكان كتوپڕ دەگۆڕێن، بە هاوشێوە توشوی ژن و پیاو دەبن، شێوانی هاوسەنگیی میكرۆبیۆمی ریخۆڵە كار لە پێوەندی ریخۆڵە و مێشك دەكات و كێشە بۆ جووڵەی ریخۆڵەكان دروست دەبێت، هەندێكجار پاشەڕۆ خێرا و هەندێكجاریش بە سستی تێپەڕ دەبێت، بۆیە قەبزی و سكچوون دروست دەكات. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل