بۆ ئەوانەی شەكری خوێنیان بەرزە و هێشتا تووشی شەكرە نەبوونە

:: PM:10:52:18/04/2026 ‌

نەخۆشی شەكرە یەكێكە لە نەخۆشییە درێژخایەنە مەترسیدارەكان ئەگەر كۆنترۆڵ نەكرێت، كەسانێك هەن هێشتا تووشی نەبوونە، بەڵام رێژەی شەكریان بەرزە و كۆنترۆڵنەكراوە، شارەزایانی تەندروستی پێیان وایە ئەوانە دەتوانن بە چەند رێگەیەك خۆیان بپارێزن لە تووشبوونی تەواوتی و دەركەوتنی كاریگەرییەكانی. 

كەسانێك دەگەن بە قۆناغی بەر لە تووشبوون بە شەكرە، واتە رێژەی شەكری خوێنیان لە ئاسایی بەرزترە، بەڵام نەگەیشتووەتە ئاستی تووشبوون بە جۆری دووەمی شەكرە، د. باسم خوزام راویچژكاری نەهۆشییەكانی هەناو و شەكرە و گورچیلە دەڵێت، قۆناغی بەر لە تووشبوون بە شەكرە نەخۆشییەكی بەردەوام نییە، بەڵكو ئاگەداركردنەوەیەی زوو و پێشوەختەیە و دەكرێ بە باشی مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت، پابەندی هەندێك گۆڕانكاری لە شێوازی ژیان بیت، رەنگە رێگری بكات لە تووشبوون یان دوای بخات لەوەی بۆ نەخۆشییەكە پەرە بستێنێت.

زیاتر گوتی، توێژینەوەكەیان دەریان خستووە كە لەدەستدانی 5 بۆ 7%ی كێشی لەش، دەكرێ مەترسیی تووشبوون بە شەكرە زۆر كەم بكاتەوە، جیا لە ئەنجامدانی رێكوپێكی وەرزش، ئەویش مەترسییەكە بە رێژەی 50% كەم دەكاتەوە، بۆیە خۆپاراستن لە تووشبوون دەكەوێتە سەر چەند هەنگاوێك، لەوانە كۆنترۆڵكردنی سیستمی خۆراك و كەمكردنەوەی شیرینی و شەربەت و خواردنەوەی غازی و زیادخواردنی سەوزە، ئەنجامدانی وەرزش، وەك رۆیشتنی رۆژانە بۆ ماوەی 30 خولەك و زیادكردنی جووڵانەوە.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل