كەسانی زۆر هەن كە وێڕای ئەوەی بێبەش نین لە خواردن و بە بەردەوامی خۆراك دەخۆن، كەچی هەستی برسێتی لەلایان زیاترە، ئەویش وەك باس دەكرێ بەهۆی كەمیی رەگەزە خۆراكییەكان لە جەستەدا دروست دەبێت، بەوەیش دەگوترێ برسێتیی درۆیینە، پسپۆرێكی بواری خۆراك باس لەو حاڵەتە دەكات.
پێگەی "شەفەق نیوز" كە رۆشنایی خستووەتە سەر حاڵەتی برسێتی و بە برسێتیی راستەقینە یان درۆیینە ناوی دەبات، بۆ ئەوەیش داریا ساڤیلیڤا كە پسپۆری بواری خۆراكە، باس لەوە دەكات كە زۆرجار كەسانێك وێڕای ئەوەی لە خواردنی خۆراك بێبەش نین، كەچی بەردەوام هەست برسێتی دەكەن كە ئەوە حاڵەتێكە پێی دەگوترێ برسێتیی درۆییە، ئەوەیش پێوەستە بە كەمیی رەگەزە خۆراكییەكان لە جەستەدا.
ئەو پسپۆرە دووپات دەكاتەوە، كاتێك مرۆڤ تووشی ئەو حاڵەتە دەبێت و بەردەوام هەست بە برسێتی دەكات، ئەوە جەستەی پێویستیی رەگەزە خۆراكییەكان هەیە، واتە خۆی برسیی نییە، بەڵكو جەستەی پێویستیی بە هەندێك لە رەگەزە خۆراكییەكان هەیە كە تێیدا كەمی كردووە، ئەوەیش لە زانستی تەندروستیدا پێی دەگوترێ برسێتیی درۆییە، چونكە كاتێك مرۆڤ هەست بە برسێتیی راستەقینە دەكات، ئەوكاتەیە كە خۆراك لەناو گەدەوە دەردەچێتە دەرەوە.
ئەوەش دەڵێت كە كەمیی پرۆتین لە سیستمی خۆراكدا ئەو حاڵەتە دروست دەكات، بۆیە بەتایبەتی لە ژەمی بەیانیاندا باشترە خواردنێك بخورێت كە دەوڵەمەند بێت بە پرۆتین و هاوكات كەمچەوری بێت، ئەوكات مرۆڤ هەستی برسێتیی بۆ ماوەیەكی درێژتر لەلا كەمتر دەبێتەوە.
داریا ساڤیلیڤا دووپاتی دەكاتەوە كە بوونی بڕی پێویستی پرۆتین لەناو جەستەدا، وا دەكات مرۆڤ تێر بێت و هەست بە برسێتی نەكات، واتە كاتێك مرۆڤ تێر خواردن دەبێت و برسیی نابێت، ئەوكاتەیە سیستمێكی هاوسەنگی خۆراكی پێڕەو بكات و هەوڵ بدات تەواوی رەگەزە خۆراكییەكان لە جەستەیدا كەم نەبنەوە.