خواردنەوەی چا سوودی زۆری هەیە

:: PM:12:14:23/04/2026 ‌
توێژینەوە نوێیەكان دەردەخەن، چا سوودێكی زۆری بۆ هەوكردن هەیە و مرۆڤ لە خەڵەفانیش دەپارێزێت.

بەپێی توێژینەوەیەكی زانكۆی هارڤارد، چا كۆمەڵێك مادەی تێدایە وەك دژە ئۆكسانێكی بەهێز كار دەكەن و جەستە لە هەوكردن دەپارێزن.

هاوكات بەهۆی ئەوەشەوە چا دەتوانێ یارەمەتیی مرۆڤ بدات لە نەخۆشییەكانی دڵ و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و شەكرە بەدوور بێت.

دكتۆر فرانك هو پسپۆڕی خۆراك لە هارڤارد، ڕوونی دەكاتەوە كە خواردنەوەی ڕۆژانە دوو بۆ چوار كووپ لە چای سەوز یان ڕەش، كاریگەریی ئەرێنیی گەورەی هەیە.

ئەو پزیشكە ئاماژە بەوە دەكات كە خواردنەوەی چا، دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی مەترسیی خەڵەفان بە ڕێژەی ٢٩٪ و تەنانەت یارمەتی درێژبوونی تەمەنیش دەدات.

پسپۆران لەگەڵ ئەوەی باسی سوودەكانی چا دەكەن، بەڵام ئاماژە بەوە دەدەن كە نابێت چا لەگەڵ كرێم یان شەكر بخورێتەوە، چونكە ئەو دووانە زیانی زۆریان هەیە و وا دەكەن چاكەش سوودی نەبێت.



وشە - سۆران عەزیز