تەندروستی شەقڵاوە لە ئەمڕۆوە دەست بە هەڵمەتی پێدانی ڤاكسین بەو كەسانە دەكات كە لە سنووری هەر سێ شارۆچكەی شەقڵاوە و هەریر و پیرمام بەمەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج سەردانی سعودیە دەكەن.
تەندروستی ئاگادارییەكی بۆ ئەو كەسانە بڵاوكردووەتەوە كە ئەمساڵ لەسنووری هەرسێ شارۆچكەكە و تەواوی شارەدێكانیانەوە دەچنە حەج لە ئەمڕۆ دووشەم رێكەوتی 27.4.2026 سەردانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شەقڵاوە بكەن بۆ وەرگرتنی ڤاكسین.
هەر كەسێك لەوانە پێویستە ئەم پێداویستیانە لەگەڵ خۆی ببات، وێنەیەكی مامەڵە (معاملات)، كارتی نیشتیمانی.
ئەوانەشی كە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە پێویستە ناوی دەرمانەكە بزانێت یاخود لەگەڵ خۆی بێنێت و كەسەكە دەبێت خۆی ئامادەبێت بۆ هەندێك رێنمایی و رێكاری تر.